" type="text/css" > Skip to main content

خانمە هونەرمەندی کۆڵۆمبی، شاکیرا، نوێترین ئەلبومی خۆی بەناوی، Las Mujeres Ya No Lloran، کە بە واتای “ژنان چیتر ناگرین”دێت، بڵاوکردەوە.

پاش تێپەڕینی حەوت ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەلبومی موزیکیی خۆیدا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کۆڵۆمبیا، شاکیرا ئیزابێلا مێباراک ریپۆل، نوێترین ئەلبومی بڵاوکردەوە و هەودارەکانی دڵخۆشکرد.

شاکیرا، سەبارەت بە ئەلبومە نوێیەکەی، دەڵێت، “دروستکردنی ئەم بەرهەمە، وەکو پرۆسەیەکی کیمیاویی بوو، لەکاتی نوسینی گۆرانییەکان، خۆم پێکدەهێنایەوە، کاتێک دەمگوتەوە، فرمێسکەکانم دەگۆڕان بۆ ئەڵماس، لاوازیم بۆ هێز”.

ئەم ئەلبومە، هەشت گۆرانی نوێ، ریمیکسێک و حەوت تراکی تاکی تیادایە، ئەمە دەبێتە نوێترین ئەلبوم، کە شاکیرا پاش حەوت ساڵ،  بڵاویبکاتەوە، بەچەشنێک، دوایین ئەلبومی خۆی، لە ساڵی 2017، بە هاوبەشیی لەگەڵ: مالوما، نیکی جام، پرینس رۆیس، کارلۆس ڤیڤیس و چەند کەسێكی دیکە، بڵاوکردەوە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.