" type="text/css" > Skip to main content

کۆمپانیای مێتالیکا سکاڵایەکی یاسایی دۆڕاند کە لەسەر کۆمپانیایەکی بیمە تۆماری کردبوو, بەهۆی لەدەستدانی قازانجەکانی گروپی بەناوبانگی هێڤی میتال لە کاتی پەتای کۆڤیددا، لە کاتێکدا ئەو دادوەرەی کە گوێی لە دۆسیەکە بوو، تێکستی گۆرانییەکانی تایلۆر سویفتی بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی بیر گروپەکە و ئامادەبوانی هێنانەوە..

لە کاتێکدا ئەو گروپە چوار کەسییە داوای قەرەبووی سێ ملیۆن دۆلاریان دەکرد، بە هۆکاری ئەوەی لە ساڵی 2022 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا کۆنسێرتەکانیان لە ئەمریکای باشوور هەڵوەشاندەوە. بەڵام کۆمپانیای بیمە، لۆیدز لە لەندەن، داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە پێویست ناکات پارە بدات لە حاڵەتەکانی زیان کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکانەوە ڕوودەدات.

گۆرانیبێژی ڕۆک جەیمس هێتفیڵد و هاوکارەکانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا داوای یاساییان تۆمارکرد و داوایانکرد دەسەڵاتی دادوەری کۆمپانیای بیمە ناچاربکات پارە بدات، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ڕەنگە هۆکاری دیکە بەشداربووبێت لە هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکانی ئەرجەنتین و شیلی و بەرازیل.بەڵام دادوەر ماریا ستراتۆن لەم هەفتەیەدا بڕیاریدا کە پڕوپاگەندەکانی مێتالیکا بێ بنەمان و وتی “پێکەنیناوییە باوەڕمان بەوە هەبێت کە داخستنی حکومەت لە ئەنجامی کۆڤید-19 نەبێت”. لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکرد، “لە مانگی ئازاری 2020دا هیچ ڤاکسینێکی دژە Covid-19 نەبووە، نە دەرمانیش بۆ چارەسەرکردنی هەبووە”، هەروەها “کەمی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەبوو، دەمامکی N-95 نزیک بوو لە نەبوون، نەخۆشەکان لە خێمەدا چارەسەر دەکران”.  پاشان دادگاکە لە جیهانی هارد ڕۆکەوە گواسترایەوە بۆ کەشوهەوای موزیکی پۆپ و لە دەقی بڕیارەکەدا زیادی کرد، “دەستەواژەیەک لە گۆرانییەکەی تایلۆر سویفتەوە دەگۆڕم، ‘ئێمە لەوێ بووین. ئێمە زۆر باش لەبیرمانە.

ئاشکرایە لە ساڵی 2020 دا هەموو گەواهی ئەوە دەدەین کە ژیان رووبەڕووی چ قەیرانێکی مرۆیی بووە، لە کاتێکدا حکومەتەکان هەوڵیان دەدا بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. دواتر ڤایرۆسەکە ملیۆنان کەسی کوشت و وێرانکاری ئابووری و کۆمەڵایەتیی لێکەوتەوە، لەکاتێکدا زاناکان پێشبڕکێیان کرد بۆ پەرەپێدانی چارەسەر و ڤاکسین.

بەڵام ئەم گروپە ویستی ئەمە بکاتە پاساوێک بۆ دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار، گروپی میتالیکا کە لە سەرەتادا لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە کالیفۆرنیا پێکهێنرا، بە یەکێک لە کاریگەرترین تیپەکانی میتال دادەنرێت لە دەیەکانی ڕابردوودا.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.