" type="text/css" > Skip to main content

لودویگ گۆرانسن ئاوازدانەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سویدییە. لە 1ی ئەیلولی 1984 لە شاری لینشۆپینگ لە سوید لەدایک بووە و گەورە بووە. لە تەمەنی هەرزەکارییەوە دەستی بە خوێندنی موزیک کردووە و لە کۆلێژی شاهانەی موزیک لە ستۆکهۆڵم خوێندنی موزیکی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007 بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی فیلم و تەلەفزیۆنی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا ڕووی لە شاری لۆس ئەنجلۆس کردووە. خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و گرامییە.

ئەم ساڵ بە موزیکی ئۆپنهایمەر توانی ببێتە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین دانراوی موزیکی فیلم.

ساوند تراکی ئۆپنهایمەر

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.