" type="text/css" > Skip to main content

جۆن ویلیامز: John Williams
یەکێک لە دیارترین موزیکدانەرانی بواری سینەما (جۆن ولیامز)ە. جون لە ٨ی فێبریوەری ١٩٣٢ لە وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دایک بووە. ئەو موزیکدانەر، رابەری ئۆرکێسترا، پیانۆژەن و ترۆمبۆن ژەنە. موزیک و (ساوەند تراکی) کارەکانی بە ناوازەترینی نێو مێژووی بواری فیلمسازی دادەنرێت.
ئەو خاوەنی دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتیە و دەیان شاکاری میوزیکی فیلمە، کە دەشێت زۆرینە ئاشنای فیلم و موزیکەکانی بن، بەڵام وێنە و روخساری موزیکدانەرەکە نەزانن.

ئەمەش ناوی ١٠ لە دیارترین کارەکانێتی کە بۆ موزیکی فیلم نوسیویەتی.
1- Harry Potter
2 Jaws (1975)
3- Star Wars
4- Indian jones
5- Superman – (1978)
6- E.T.: The Extra Terrestrial (1982)
7- Schindler’s List (1994)
8- Saving Private Ryan (1998)
9- Home Alone
10- hook

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.