" type="text/css" > Skip to main content

بیلا بارتوک: [Bila viktor janos Bartok] ئاوازدانەر، پیانــۆژەن و ئێثنۆمیوزیکولوجیســت، لــە دایــک بــووى ١٨٨١ى ووڵاتــى هەنگاریایــە. ئــەو بــە یەکێــک لــە دیارتریــن موزیکدانەرانــى ســەدەى بیســتەم و بــە پێشــەنگەکانى موزیکــى مۆدێــرن و پایــە بڵندتریــن موزیکدانەری هەنگاریا هەژمار دەکرێت. بارتوک لــە ســەردەمى ئیمپڕاتۆریەتــى (ئاســترۆ) چــاوى بەژیــان هەڵهێنــاوە، بــەڵام ئــەم دەوڵەتــە گەورەیەلــە دواى جەنگــى جیهانــى یەکــەم لەیەکــدى تــرازاوە و
جیابونەتەوە. بارتوک لە تەمەنى حەوت ساڵیدا باوکى لە دەستدەدات و لەگەڵ (پائولا)ى دایکیدا پێکەوە ژیانیان بەســەر دەبەن. بارتوک دایکى مامۆســتاى ئامێرى پیانۆ بوو، بەهــۆکارى ئــەوەى کــە بارتــوک هــەر لــە منداڵییــەوە دووچارى نەخۆشــى ببوو، هەمیشــە لە ماڵەوە هەموو ســاتەکانى بــە گــوێ گرتن لــە پیانۆژەنینى دایکى بەسەردەبرد. دواتر( بارتوک) زیاتر پەرە بەموزیک دەدات و تا دواجار پــەروەردەى موزیکــى لــە ئەکادیمیــاى شــاهانەى بۆدابێســتى هەنــگارى تــەواودەکات. دواى ئەوەش بە ناونیشــانى (پیانۆژەن) دەســت بەکارکردن دەکات و هاوکات دەستى بە سەرەتاکانى ژیانى موزیکدانانى دەکات. ئــەو یەکەمیــن کارى دانــراوى بەنــاوى (لاجووســت کشــوت) دادەنێــت. کــە باس لــە پاڵەوانێکى میللى شۆڕشــى هەنگارى دەکات. دواجار لە ســاڵى ١٩٠٧ بــە ناونیشــانى مامۆســتاى پیانــۆ لــە ئەکادیمیــاى (بودابیســت) دادەمەزرێــت و بــۆ مــاوەى بیســت و پێنــج ساڵ لەم ئەکادیمیایەدا کار دەکات.
بیــلا بارتــوک تەنیــا بــە کارکــردن لــە نێــو دنیــاى موزیکدانــان و پیانۆژەنینــدا بەهرەکانــى قەتیــس نەکــردووە، بەڵکــو لــە بــوارى کارکــردن و کۆکردنــەوەى موزیکــى گــەلان و فۆلکلــۆرى نەتــەوە ئەورپــى و نــا ئەوروپییەکانیشــدا دەســتێکى باڵاى هەبووە. ئەوەى کە زیاتر بارتوکى بەرەو دنیاى زانســتى (ئێثنومیوزیکۆلۆجــى) پەلکێشــکرد، بــۆ ســاڵی ١٩٠٤ دەگەڕێتــەوە. کــە لــە کاتێکــدا بــۆ مەبەســتى ڕاهێنــان کــردن لەســەر موزیــک لــە ووڵاتی (ســلۆڤانیا) دەژیا، هەمیشــە دەنگى گۆرانى چڕینى
ژنان سەرنجى ڕادەکێشا. هــاوکات گفتوگۆکردنــى بارتوک بە (لیدى دوپ) دەربــارەى ئــەو ئاوازانــەى، کــە دەیــان زانێــت، هۆکارێکى دیکە بوو، بۆ ئاڕاستەى کارکردنى بارتوک بەرەو دنیاى موزیکى فۆلکلۆرى. دواجار بە هــاوکارى 1(زوڵتــان کــۆداى) موزســیانی هەنــگاری زەمینەیەکــی لــە بارتــر بۆ بارتوک دروســت بوو، کە بتوانــن پێکــەوە دەســت بــە کارکــردن لــە بــوارى موزیکناســى گەلانــدا بکــەن. لــە ســەرەتادا ئــەو بە بنەما باوەکانى (سونەتى) موزیکناسى بەراوردکارى و بــە ســود وەرگرتــن لــە ئامێــرى گرامافــۆن کارى
دەکرد.  سەدەی بیستەم، جگە لە بواری موزیکدانان، دەستێکی باڵای لە کۆکردنەوەی موزیکی فۆلکۆلۆریدا هەبووە. کــە ســەرەتاى هەنگاوێکــی گرنــگ بــوو، بــۆ دەســکەوتنى مــادەى خامــى ڕەســەنى موزیکــى فۆلکلۆرى لە ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا و پاشان توانى زۆر ســەرکەوتووانە، زۆرتریــن موزیکــی فۆلکلــۆری
هەنگارى کۆبکاتەوە. لەکۆتایــدا کارکــردن و لێکۆڵینــەوەو گەڕانــە مەیدانیەکانــى بارتــوک لــە چوارچێــوەى ســنورى موزیکى فۆلکلۆرى (هەنگارى) نەمایە و بەڵکو بە مەبەســتى کۆکردنــەوەى موزیکى گەلان چەندین گەشــت ئەنجــام دەدات. لەوانــە: لــە ســاڵى ١٩٠٦ روو دەکاتە دوورگەکانى ڕۆمانیا ، سۆلۆڤانیا. لەساڵى ١٩٣٦ سەردانى تورکیاى کردووە، کە زۆر کارى لــە ناوچــە کوردییــەکان و بەشــداری لــە چەندیــن کۆنفڕاســى نێــو نەتەوەیــى لــە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاســتدا کردووە. دواجــار بارتــوک بــە هــۆکارى گەشەســەندن و بەرفراوانبوونــى نازینــزم و ناســەقامگیرى ئــەو ســەردەمەى ئەوروپــا، بــە ناچــارى بیر لە بەجێهێشــتنى هەنگاریا دەکاتەوە. ســەرەنجام لە ســاڵى ١٩٤٠دا لە ڕێــگاى دەریــاوە ڕوو لە ئەمریکا دەکات. پاش پێنج ساڵ ڕەگەزنامەى ئەمریکى پێدەدرێت. دواى جێهێشــتنى ووڵاتەکــەى لە زانکۆى کۆڵۆمبیا لە بوارى موزیکى (سربى – کرواتى ….) لەوانەوتنەوە و ئاوازدانان بەردەوام دەبێت . بارتووک بە تاکە دانەر دادەنرێــت، کــە تێڕوانینەکانــى و ناســنامەکەى وا بەســتەیە بــە موزیکــى فۆلکــۆرى گەلانــەوە. ئــەو دەربــارەى موزیکــى فۆلکلــۆرى و میللــی، خاوەنــى دەیــان ووتــار و لێکۆڵینەوەیــە. لــە یەکێــک لــە باسەکانیدا بەم جۆرە دەربارەى کارکردن لە بوارى موزیکــى فۆلکلــۆر و دانراوەکانــى دەدوێــت: “کەســانێکى زۆر وا بیــر دەکەنــەوە، بــە هاڕمۆنــى کردنى میلۆدى میللى و فۆلکلۆرى کارێکى سادە و ئاســانە و لــە هەمانکاتــدا کارکــردن لــە نێــو تێماکانیــدا بــە ئــارەزووى خــۆت نییــە، بــەڵام ئــەم تێڕوانینــە بــە تەواوەتى هەڵەیــە، چونکە کارکردن لەســەر گۆرانــى میللــى و فۆلکلــۆرى ســەختترین کارى دەوێت”. بارتوک لە کۆتایى تەمەنیدا بە نەخۆشى شێرپەنجەى خوێــن لــە گوزەرانێکــى زۆر خراپ و بیماریدا ژیانى بــە ســەربرد، بــە رادەیــەک مانــدووی کرد بــوو، کە زۆربەى کاتەکانى کۆتا مانگەکانى تەمەنى، لە نەخۆشــخانە بەســەر دەبــرد، بــەڵام بەو بیمارییەشــەوە هێشتا سەرقاڵى کارکردن و نوسینى کۆنسێرتۆى ژمــارە ســێ بــوو، ســەرەنجام پێشــمەرگى توانــی ئەم کۆنسێرتۆیەشــی تەواو بکات. دواجار بیلا بارتوک: لە لە ٢٦ ى سێپتەمبەرى ١٩٤٥ کۆچى دواى دەکات و تەرمەکەى لە نیۆرک بە خاک دەســپێردرێت، بەڵام دواتــر لــە ســاڵى ١٩٨٨ لــە لایــەن کوڕەکەیــەوە (تەرمەکــەى) بــۆ زێدى خۆى واتە هەنگاریا و شــاری
(بودابێست) گواسترایەوە.

 

سەرچاوە :

•بڕوانە کتێبی موزیک چییە؟ نوسینی توانا حەمە

•بیــلا بارتــوک ، ١٣٧٧ ، مقالــە دەربــارە موســیقى محلى ، ترجمە : سیاوش بینایى، تهران انشارات.
• بارتوک، بیلا ترجمە : تبیچاى –سیاوش ، تهران ، ١٣٧.
ئەم کتێبە چەند مقالەیەکى (بیلا بارتوکى) خۆى گرتــوە، کــە بیروڕاکانــى ئــەو دەربــارەى موزیکى فۆلکلۆرو میللى ) . • جیــن فریــس موســیقی هنــر شــنیدن، و: کتایــون صارمی چاپخانەی مشعل: ١٣٨٥، ل٤٧٨، ٢٠٠٣

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان