" type="text/css" > Skip to main content

بەشی یەکەم

لە ئینگلیزییەوە: ژووری وەرگێران

‎هەڵبژاردنی ژەنینی ئامێرێکی موزیک سەرەتای دەسپێکی گەشتێکی بەچێژە. بەڵام زۆرجار پڕە لە خەبات و ماندووبوون. هەر بۆیە پێویستیبەوە دەبێت کە زانیاری نوێ وەربگریت و شارەزا بیت لە کارامەییەکی نوێدا، بۆ ئەوەی سودمەند بیت لە کاریگەرییە ئەرێنییەکان تۆش دەست بە فێربونی ئامێرێکی موزیکی بکە. ‎ئێمە لێرەدا هەندێک لە سوودە زۆرەکانی ژەنینی ئامێرێک دەخەینەڕوو.

‎یەکەم: (نائارامی- سترێس) کەم دەکاتەوە:

سەنتەری نیشتمانی بۆ زانیاری بایۆتەکنەلۆجی توێژینەوەیەکی لەسەر کاریگەری موزیک بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی بڵاوکردەوە. تاقیکردنەوەکە بریتی بوو لە دانانی خۆبەخشەکان بۆ سێ گروپ. پێش ئەوەی بەرکەوتەی (نائارامی – سترێسێک) بن، هەر گروپێکبەرکەوتەی هاندەرێکی جیاواز بوو.

گروپی یەکەم: موزیکی ئارامکەرەوە.

گروپی دووەم: دەنگی ئاوی شەپۆلاوی.

گروپی سێیەم: پشوودان بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێک ئامادەبێت. دوای ئەوە، نیشاندەری فشارەکانیان پێوانە کرا. توێژینەوەکە دەریخستووە ئەوانەی پێش (سترێسە)کە گوێیان لە موزیکی ئارامکەرەوە گرتووە،ئاستی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) یان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر بووە لە چاو ئەوانەی لە دوو گروپەکەی تردا بوون. ئەگەر تۆش وەک من بیت و بە ئاسانی سترێست هەیە، لیستکردن بۆ موزیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی ئاستی فشارەکانت. گوێگرتن لە ئامێرەکەی خۆت سوودی ئەوە دەدات کە نا ئارامی مێشکت لاببەیت.

‎دووەم: ئارامگرتن و کۆڵنەدان بەرهەم دەهێنێت:

پرۆسەی فێربوونی ژەنینی ئامێرێک هەمیشە ئاسان نییە. نەک تەنها مێشکت بەڵکو جەستەت دەگرێتەوە. دەبێت فێری پەنجەدان و یان شێوەیئاکۆرد بیت، تەکنیک پەرەپێبدەیت و زانیاری نوێ وەرگریت. هێواش هێواش، بە مەشقی بەردەوام، خۆت دەبینیتەوە کە باشتر دەبیت. لەگەڵ هەربڕگەیەکی نوێدا، پاداشتێکی بچووک بەدەست دەهێنیت بۆ هەوڵەکانت و ئەمەش پاڵنەرەکەیە و دەتهێڵێتەوە. دروستکردنی موزیک پێویستی بەئارامگرتن هەیە. لەبری ئەوەی ئەنجامێکی دەستبەجێ بەدەست بهێنیت، دەبێت خۆڕاگر بیت. ئەمەش وا دەکات کە فێری ئارامگرتن بیت.

سێیەم: داهێنان دەچێنێت لە ناوەڕۆکەکەیدا موزیک هونەرە:

موزیک زمانێکە و تا زیاتر “وشە” فێر بیت زیاتر دەتوانیت بیڵێیت. بەم زووانە خۆت دەبینیتەوە کە دەتەوێت ئەو زانیاریانەی فێربوویت بەکاریبهێنیت بۆ دروستکردنی موزیکی تایبەت بە خۆت و دەربڕینی دەنگی خۆت. موزیک تەنها ئەوە نییە کە چۆن گۆرانی تایبەت بژەنین، بەڵکودەربڕینی هەستە لە ڕێگەی دەنگەوە. جا چ تەنها ژەنینی هەستی خۆت بێت لە گۆرانییەک، یان دروستکردنی گۆرانییەکی تەواو نوێ، فێربوونی چۆنیەتی ژەنینی ئامێرێک ڕێگەت پێدەدات، کە داهێنانەکانت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی شتێکی ڕەسەن بڵێیت.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.