" type="text/css" > Skip to main content

(BTS) یەکێکە لە دیارترین و پڕ بینەرترین گروپە موزیکییەکانی پۆپەکانی کۆریایی باشوور، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نەک تەنیا لە کۆریایی باشوور بەڵکو توانیویانە بینەر و لایەنگرانێکی ئێجگار زۆری گەنجانیان لە تەواوی جیهاندا بۆ خۆیان رابکێشن.

(جین) کە گەورەترین ئەندامی گروپەکەیە بە میدیاکانی راگەیاند، لە ٣٠ی دیسەمبەر تەمەنی دەبێتە (٣٠) ساڵ بە هۆکاری بەکارهێنانی هەموو دواخستنە یاساییەکانی بۆ سەربازی، بە ناچاری دەبێت لە نزیکترین کاتدا پەیوەندی بەکەمپەکانی مەشقی سەربازی بکات، بۆ ماوەی ٢ ساڵ خزمەتی سەربازی بکات. بەمەش یەکێک لە ئەندامەکانی بۆ ماوەی دووساڵ لە گروپەکە دوردەکەوێتەوە.

لە کۆریایی باشوور پێویستە لە تەمەنی ١٨- ٢٨ ساڵی بۆ ماوەی ٢١ مانگ سەربازی زۆرەملێ بکەن. گەرچی لە هەندێک ووڵاتی جیهاندا، یاسایەک هەیە بۆ (پاڵەوانانی ئۆڵۆپیاد، موزیکی کلاسیک) ئەگەر خاوەنی خەڵاتی گەورەی جیهانی بن، لە خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن، لە ماوەی ڕابردوودا ئەم گروپەش بە هۆکاری ئەوەی کە یەکەمین گروپی موزیکین لە ئاسایدا کە خاوەنی خەڵاتی گرامی بن، لە چاوەڕوانی ئەو بەخشینەدا بوون، بەڵام لەجێیی ئەم بەخشینە کۆریایی باشوور ئەوانی بە باڵیۆزی جیهانی وڵاتەکەیانی بۆ ساڵی ٢٠٣٠ هەڵبژاردووە.

 

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان