" type="text/css" > Skip to main content

ئاژانسەکانی نێوخۆی ئێران، لە زاری چەند کەسێکی نزیکی هومایۆن شەجەریانەوە رایانگەیاند:
لە پاش گەڕانەوەی هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی (هومایۆن شەجەریان) لە ئوستوڕاڵیا، لە فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیراوە.  بە هۆکاری ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە نێو هۆڵی کۆنسێرتەکانی دەرەوەی ووڵاتیدا وێنەی (ژینا ئەمینی) وەک بەشێک لە هاوخەمی و هاو هەڵویستی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران نیشانداوە. بەڵام تا ئێستا لە لایەن خودی هومایۆن شەجەریانەوە ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان