" type="text/css" > Skip to main content

موزیکژەن شڤان کابان و  ئالی فیۆلا دوو کۆنسێرت پێشکەشدەکەن

شڤان کابان لە ھەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند کە بۆ ئەنخامدانی دوو کۆنسێرت دەچێتە ھەرێمی نۆڤا سکۆشیا، کۆنسێرتی یەکەم: لەگەڵ(ئالی فیۆلا) و پێنجینەی (نێکست کوێست) لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری لونینبێرگ.

ھەروەھا کۆنسێرتی دووەمی: بەشدارە لە کۆنسێرتی ئەلبومی (ئینتەربلەیز)ی ئالی فیۆلا لەگەڵ گروپی نێکست کوێست، هەروەها بەژداریکردنی (جێف کۆفن) بە ئامێری تێنۆر ساکسیفۆن کە خاوەنی ٣ خەڵاتی گرامیە. ئەم کۆنسێرتەیان لە شاری دارتمثە، لە نیو سکۆتلاند برو.

جێی ئاماژەیە، شڤان کابان یەکێکە لە ژەنیارە بەتواناکانی ئامێری گیتارئلکتریک لە ئێستادا دانیشتوی کەنەدایە و لەھەمان کاتدا خوێندکاریدکتۆرایە لە بواری فەلسەفەی موزیک.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.