" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی: ئامانج غازي

ئەوانەی لە زماندا له‌ وشه‌ی کەلەپووری ڕاده‌مێنن، بە سروشتی لە فه‌رمانی (ورث) ده‌یبینن، بە شێوەیەکی دروست بە بڕیارەوە لە میرات و هەژمارکردنی ئەوەی مردوو بۆ منداڵەکانی بەجێی دەهێڵێت وه‌رگیراوه‌ . دەربارەی دەستەواژەکە : چەمکی ” کەلەپوور ” واتە هەموو ئەوەی لە مانای گوتن و پراکتیزەکردن یان نووسراوەوە هەیە، جگە لە داب و نەریت و نەریتە جیاوازەکان کە ویژدان دایهێناون…

کەلەپووری شارستانی هەر کەسێک لە بوارە ماددی و کلتوورییەکاندا، جۆرێکە لە لێپرسینەوە لە ڕابردوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شه‌، كه‌ نەوەکانی پێشوو لە بوارە جیاوازەکاندا لە بوارەکانی هزری، ڕۆشنبیری، ئایینی، زانستی و شارستانی دروستیان کردووەو دواتریش بەرجەستەكراون، ئەمەش پڕۆسەی هەڵکۆڵینی ئەم کەلەپوورەیە بۆ زیندووکردنەوەی لە هەوڵێکدا بۆ سەلماندنی شوناسی مرۆیی لە تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانیدا.

بەم شێوەیەش دووبارە ژیاندنه‌وه‌ی مێژووییەکی دیاریکراوه‌.

له‌ هەر ناوچەیه‌كی جوگرافیدا، هەروەك له‌هەر شارستانییەتێکدا کەلەپوور و فۆلکلۆر تایبەتمه‌ندی خۆی هەیە، کە جیای دەکاتەوه‌ لە ده‌ڤه‌ر و شارستانییەته‌کانیتر، گرنگی کەلەپوور و فۆلکلۆر لە پێشکەوتنی هەستی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی خەڵک لە ڕێگەی گواستنەوە و بەلاڕێدابردن و دابونەریتی کەلەپوورەوە دەخاتەڕوو، ئەو کەلەپوورە پلاتفۆرمێکە کە توێژەران و ئەوانەی لە کەلەپووری مرۆڤ بۆ وڵاتێک بە گرنگ دەزانن، هەروەها گرنگی کەلەپوور و هونەری فۆلکلۆری دەکەوێتە نێو بابەتی لە خۆگرتنی بەشێکی زۆری کلتووری کۆمەڵگەی لۆكاڵی .

لە ژێر زاراوەی ” کەلەپووری موزیک “دا، ئەو فۆرمە هونەرییە کە بە ئاوێته‌یه‌كی سیستماتیک و بەردەوام لە ڕووی بناغە گشتییەکانی توخمەکان، میتۆدەکانی پێرفۆڕمەنس(الأداء) و کەش و هەوای قبوڵکردنەوە دروست دەبێت. ڕەنگدانەوەی مۆڕكی نەتەوەیی و نیشتمانیی‌‌ لە ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و دەروونی و کەشوهەوا و ناوچە جۆراوجۆرەکانی جوگرافییەوە پیشان ده‌دات .

کەلەپووری موزیك لە ناوەڕۆکەكه‌یدا هه‌ردوو چه‌مكی ئایینی و دونیایی به‌خۆوه‌ گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوخنیدا لە ڕووی کارایی (الوظيفة) کۆمەڵایەتییەوە، خۆشنودی و ماتەمی، تا ئەو رادەیەی دەگاتە مێژووی داهێنانیەوە بە كه‌له‌پووری کۆن و هونه‌ری داهێنەرانە له‌ ئێستادا کە ڕەنگە داهێنه‌ره‌كه‌ی هەر بە نەناسراوی مابێتەوە. لێره‌دا

کەلەپوور لە کلتوورێک یان شارستانییەتێکی تایبەتدا كۆت و بەند ناكرێ، کە گشتێتی و تێکهەڵقوڵاوی کردووە و لە یەکتری جیاناکرێتەوە، ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی گشتییه‌ بۆ كه‌له‌پوور به‌و پێودانگه‌ی كه‌ ڕابردوو هه‌میشه‌ كاریگه‌ره‌ به‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌دا،.

کەلەپوور بۆیە بنچینەی هەموو داهێنانێکە، ئه‌گه‌ر تێیدا بێ و له‌ ناواخنیشدا بە مانای نوێبوونه‌وه‌ له‌ شوناس و ناسنامه‌ دێت.

نابێت تێڕوانینی ئێمە بۆ کەلەپوور سنووردار بکرێت بە مادەیەکی (خام)ی سەر بە ڕابردوو کە خستنه‌کارەکەی کۆتایی هاتووە، پرۆسەی داهێنەرانە ناتوانرێت لە كه‌له‌پووری کۆمەڵایەتی و کلتووری و هزری جیابکرێتەوە، بۆیە ڕەسەنێتی ڕەهەندێکی ڕەمزیی هەیە، کە پەیوەندی بە ڕەهەندی ئەنترۆپۆلۆژییەوە هەیە.

دەستەواژەی ڕەسەنێتی لە پڕاکتیکی موزیكدا تایبەتمەندییەکی تەکنیکییە، کە پەیوەستە بە کەلەپوورەوە، بۆیە لێدوانی موزیكی دەکەوێتە ناو ئەو ڕێسا باوانەی کە پەیوەستن بە ناسنامەی کلتوورییەوە، لە شوێن، سروشت، بۆتەی موزیکی دۆزراوەتەوە، هەروەها لە ئامێری موزیكدا بەکار هاتووە، کە کاری موزیکی پەیوەست بە ماددەی کەلەپوور، ڕەسەنێتی کلتووری دروست دەکات، بەم شێوەیە بە چەمکی ناسنامەوە یه‌كانگیر ده‌بێت.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان