" type="text/css" > Skip to main content

رۆژی دووشەممە 13ـی ئازاری 2023، رۆژێکی تایبەت و مێژوویی بوو بۆ سینەمای بۆلیوود، لە دوای ئەوەی گۆرانی ‘Naatu Naatu’ لە فیلمی ‘RRR’ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین گۆرانی بەدەستهێنا.

وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دڵخۆشییەکی گەورە بوو بۆ هیندییەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگیدایەوە، چونکە یەکەمجار فیلمێکی هیندی بتوانێت خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت، هەرچەند پێشتر فیلمسازانی هیندی ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە، بەڵام بەرهەمی هیندستان نەبووە.

گۆرانییەکە سەماکردنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت و چەند دیمەنێکی کۆمێدیشی تێدایە.

گۆرانیی فیلمی ‘Naatu Naatu’ تەنیا لە یوتیوب 269 ملیۆن جار بینراوە، ژمارەیە بینەرانیشی زیاتر لە دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بەرزبووەوە.

فیلمی ‘RRR’ لە بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەکاندا بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بوو، ئەو بەشە تایبەتە بەو فیلمانەی کە بەرهەمی ئەمریکا و هۆلیوود نین.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتیش لە تیکتۆک، ژمارەیەکی زۆر لە هیندییەکان ڤیدیۆی خۆیان بڵاوکردووەتەوە کە سەمای نێو گۆرانییەکی فیلمی ‘RRR’ دووبارە دەکەنەوە.

95مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13ـی ئازاری 2023 لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆلیوودی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.