" type="text/css" > Skip to main content

شـۆمان لـە سـاڵی 1810 لـە ئەڵمانیـا لەدایـك بـووە، یەكێكـە لـە نموونـە دیارەكانـی سـەردەمی ڕۆمانتیـك. ئـەو لـە ژیانـی ڕاسـتەقینەی
خۆیـدا، پێچەوانـەی موزیكەكانـی بـوو، مرۆڤێكـی نـا ئـارام، پەرێشـان، خەمۆكیەكـی قـوڵ پـڕ بـە دەرون، كەچـی لەگـەڵ ئەوەشـدا پـڕ لە هەسـتی قوڵــی خۆشەویســتی بــوو. شــۆمان لــە ژێــر كاریگــەری ســەردەمەكەیدا
دەسـتی بـە كاری موزیـك كـردووە. ئـەو چەندیـن سـیمفۆنی نووسـیووە، بـەڵام ئـەوەی زیاتـر پێناسـرا ئـەو پارچـە موزیكانـە بـوو، كـە بـۆ ئامێـری پیانــۆ و گۆرانــی ئەڵمانــی (لیــدی ئەڵمانــی) دەینووســین. شــۆمان لــە ســەرەتادا لــە بــواری یاســادا خوێنــدكار بــوو، بــەڵام لەژێــر كاریگــەری نازنــاوی (شــەیتانی ڤایۆلیــن) نیكۆلــۆ پاگانینــی هەوڵیــدا هاوشــێوەی ئـەو لـە ئامێـری پیانـۆدا لـە خۆیـدا بەرجەسـتە بـكات. هـەر بـۆ لـە یاسـا دور دەكەوێــتەوە و بـە تونـدی بـەر دنیـای موزیـك دەكەوێــت. گەرچـی لـە
هەوڵـی بەرجەسـتەكردنی خەونـی نازنـاوی شـەیتانی پیانـۆ نزیـك بـوو، بــەڵام دواجــار بــە هــۆی ڕاهێنانــی بەردەوامــی لــە ســەر ئامێــری پیانــۆ دەسـتی ڕاسـتی تووشـی لـە جوڵـە كەوتـن لەكاتـی ژەندنیـن بوو. شـۆمانبــە لەكاركەوتنــی دەســتەكانی بــۆ ژەنــدن ئومیــد بــڕاو نــە بــوو، بــە ڵكــو ڕووی كـردە نێـو دنیـای موزیكدانـان. شـۆمان لـە سـاڵی 1840 عەشـقی كالرا ڤیــك دەبێــت، كــە كــچ و خوێنــدكاری مامۆســتایەكی ناســراوی ئامێـری پیانـۆ بـوو، هـەر لەهەمـان سـاڵدا هاوسـەر گیـری لەگەڵـدا دەكات . كالرا بـەر لـەوەی كـە ببێتـە هاوسـەری شـۆمان، خـۆی وەك یەكێـك لـە ژنـە دانـەر و موزیكژەنێـك تاڕادەیـەك ناسـرا بـوو، بـەڵام دەشێــت بـە
هاوسـەر گیـری كـردن لەگـەڵ شـۆمان زیاتـر وەك ژنـە دانەرێكـی دیـار،
لـە مێـژووی سـەردەمی ڕۆمانیكـدا دەركەوێــتبێت.
شــێوازی موزیكدانانــی شــۆمان بــە جۆرێــك بــوو هەندێــك جــار بــە
درێژایـی سـاڵیك لـە تەمەنـی موزیكـی، تەنها (لیـدی ئەڵمانی) دەنووسـی،
یــان بــە پێچەوانــەوە بــە درێژایــی ســاڵیك تەنهـا سـیمفۆنی دەنووســی.

بــە هــۆكاری ئــەوەی شــۆمان لــە پێشــدا ژەنیــاری ئامێــری پیانــۆ بــوو، بەهەمـان شـێوە كاریگـەری ئامێـری پیانۆ بـە كارەكانیـەوە دیاربوو. هەر بۆیـە بەبەردەوامـی ئامێـری پیانـۆ وەك كارەكتـەری سـەرەكی، لـە نێـو ڕســتەی موزیكــی و دانراوەكانیــدا دەردەكــەوت. گەرچــی شــۆمان وەك كەسـێتی خـۆی بەكەسـێكی نـا ئـارام و شـڵەژاو ناسـرابوو، بـەڵام كارە موزیكیەكانـی تـەواو پێچەوانـەی كەسـێتی ئـەو بـوون. موزیكـی ئـەو پـڕە لـە ڕۆمانسـیەتێكی بێخـەوش و ئـارام بەخش. گەرچی شـۆمان وەك ئاواز دانەرێكــی دیــاری ســەردەمەكەی خــۆی ناســراوە، هــاوكات دەســتێكی بـاڵای هەبـوو لـە نوسـینی ووتـار ی موزیكیـدا، دواتـر توانیویەتـی خـۆی گۆڤارێـك دەربـارەی موزیـك دادەمەزرێنێـت و لەوێـدا دەیـان و ووتـاری كاریگـەر لـە سـەر (ڕەخنـە، شـیكاری، ڕونكردنـەوە) موزیـك بنووسـێت و توانیویەتـی بـە جۆرێـك بـاش ئیـدراك و سـەلیقەی گوێگرانـی و موزیـك و ئامادەبوانــی كۆنســێرتەكان بەرزبكاتــەوە. شــۆمان لــە كۆتایــی تەمەنیــدا واتــە لــە ســاڵی 1854 دووجــار هەوڵــی خۆكــوژی دەدات، هــەر بۆیــە دواجـار كۆتایـی ژیانـی لـە نەخۆشـخانەی دەرونیـدا بەڕێـدەكات و تـا لـە
سـاڵی 1856 بـە یەكجـاری ماڵئـاوای لـە موزیـك و ژیـان دەكات.

سەرچاوە
جیـن فریـس موسـیقی ھنـر شـنیدن، و: کتایـون صارمـی، چـاپ: اول،
چاپخانـە: مشـعل: 1385، ل .357

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان