پاش دۆزینەوەی دەقێکی دەگمەنی بۆب دیڵن، ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەکرێت.
لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، دەقێکی ڕەسەنی هۆنراوەیەکی دەگمەنی گۆرانیبێژ موزیسیانی ناوداری ئەمریکی، بۆب دیڵن، لەناو کتێبێکی “ئالن گینسبێرگ”دا دۆزرایەوە.
هەرچەندە بەشێک لە کاغەزی هۆنراوەکە دڕاوە، بەڵام پشکنینەکان ڕەسەنایەتی دەقەکەیان سەلماندووە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1967 دەگەڕێتەوە و دواتر لە گۆرانیی (I’m Not There)دا بەکارهاتووە. بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا (نیسان)، ئەم دەستنووسە لەگەڵ چەند پارچە موزیکێکی دیکە، وەک هۆنراوەیەکی دەستنووسی مایکڵ جاکسن، لە خانەیەکی زیادکردنی ئەمریکی بخرێتە ڕوو.
دەقی هۆنراوەکە:




