کیژان ئیبراهیم بەرهەمێکی شادی ئامادەیە؛ بەڵام ئاماژە بەوەدەکات لە ئێستادا بڵاوکردنەوەی بە گونجاو نازانم.
هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ موزیکناس رایگەیاند کە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بە ناوی “خۆش مژدە” ئامادەیە، کە هۆنراوەی ساڵح بێچار و موزیکی بژار دیلانە و ئاوازەکەی خۆی دایناوە. بەڵام “بەهۆی بارودۆخی ئێستای کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵات بە تایبەتی، ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی شاد؛ ئێستا کاتی گۆرانی و سرودی نیشتمانییە.”



