دیاری قەرەداغی
ھونەرمەند دیاری قەراغی لە ھەژماری تایبەتی خۆی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و دەنوسێت:
کە بەرهەم و لێدوان و هونەری هونەرمەندێکت، بەدڵ نەبوو بەپێی زانین و زانیاری و پاشخانی رەخنەیت رەخنەی لێبگرە. بێ رەحمانەو بێ موجامەلەکردن و خاترگرتن.
بەڵام جوێندان و شکاندن و سوکایەتی پێ مەکە، چونکە ئەم مافەت نییە و خۆتی پێ ئەدۆڕێی ئەم قسەیە دروستە بۆ هەموو ئەوانەشی کە رۆژانە خەریکی کۆمێنت نوسین و شکاندن و جوێندانن بە هەموو کەس، بەهەموو وێنەیەک ، وتارێک ، سەرنج و رایەک.. تکایە گەر واتکرد بزانەو هەست بەخۆت بکە، کە بێ ئیشی و بەتاڵیت کە نەخۆش و برینداریت ، دڵڕەق و کەمیت، نەزان و نەخوێندەواریت.