" type="text/css" > Skip to main content

سکاڵانامەیەکی حەسەن زیرەک بۆ ڕادیۆی بەغدا

 

ھونەرمەندی گەورەی کورد: حەسەن زیرەک لە سکاڵانامەیەکدا داوا دەکات، کە گۆرانییەک بە دەنگی ئەو تۆمارکراوە، کەچی بەناوی کەسێکی ترەوە لە ڕادیۆو پەخش دەکرێت. ھەر لە سکاڵانامەکەدا گلەییەکی دیکە ئاراستەی بەڕێوبەری ڕادیۆکە دەکات ئەمە دەقەکەیەتی.

دەقی نامەکە:
برام کاک سەڵاح لە پاش سەلامێکی گەرم و گوڕ و پرسینی ئەحواڵت ھەر لە دوور دەستت ئەگوشم وە زۆر ھیوادارم سەلامەت بی وە منیش زۆر گلەییم لە تۆ ھەیە:
من ئەو ھەمو گۆرانییەی کە لە ئیزاعەی ھەمە قەت  گۆرانییە چاکەکانم بڵاوناکەنەوە وە ئەگەر جارێکیش گۆرانیەکی باشم بڵاو بکرێتەوە بە ناوی کەسێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە.
برام خۆ من بۆ ئەو گۆرانیانە زەحەتم کێشاوە وە ئێستاش لە ئێوە داخوازی دەکەم کە ئاغای لێدەری موزیک بانگ بکەن لێیان پرسیار بفەرموون بزانن کە گۆرانی ئەسمەر یارم جوانە دەنگی منە لە ڕادیۆدا کە بە نێوی ئەحمەد شاباز بڵاودەکرێتەوە؟ زۆر ھیوادارم لە پاش ئەو کاغەزە ھەرچی زووتر لە ئیزاعەدا بۆم بڵاو بکرێتەوە بە نێوی خۆمەوە ئیتر بە خواتان ئەسپێرم ھەر بژین بە خۆشی.

براتان حەسەن زیرەک ٢٨/٥/١٩٦٣

سەرچاوە: کتێبی ناڵەشکێنە، ئامادەکرد نەسیر قادر نیا، ل ١٧

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.