دیجیتاڵ میدیایی موزیکناس ئاگادارتان ئەکاتەوە..
بەمەبەستی گەشەپێدانی زیاتری ماڵپەڕ و لاپەڕەکانی سۆشیاڵمیدیایی موزیکناس، بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم موزسیان و موزیک دۆستان دەکات. بە هۆکاری ئەوەی کە ماڵپەڕەکەمان هەوڵێکی خۆبەخشانەی کەسانی ئەکادیمییە، پێویستی زۆرمان بە هاوکاری و پشتیوانی ئێوە هەیە.
بەتایبەت لەم ڕووانەی خوارەوە..
- وتار:
ماڵپەڕەکەمان پێویستی بە نوسینی وتار و بابەتی موزیکی و بیروڕاکانی ئێوەیە، هەر بۆیە ئەو کەسانەی لەم بواردا دەنوسین دەتوانن بابەتەکانیان بنێرن، ئێمە بەخۆشحاڵییەوە دوای هەڵسەنگاندن و پێداچونەوەی زانستی بابەتەکان بە ناو و بڵاودەکەیەوە.
- وەرگێڕان:
موزیکناس دەیەوێ ڕۆشنبیری گشتیی و جیهانی دەربارەی موزیک و بابەتەکانی پەیوەست بە موزیکەوە لەسەر ئاستی تاک، موزسیانان، هونەرمەندان، موزیکدۆستان و هونەر دۆستان گەشە پێبدا، ئەگەر توانای وەرگێڕانت هەیە پەیوەندیمان پێوە بکە، یاخود خۆتان بابەتە وەرگێڕانەکانتان بۆ ماڵپەڕی موزیکناس بنێرن.
- ریکلامی بەرهەمەکانتان:
ئێوە دەتوانن سود لەم پێگەیە وەرگرن بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانتان و لە موزیکناس بڵاویان بکەنەوە، ئێرە پێگەیەکی گونجاوە تا کەسانی هونەرمەند و موزسیان تێیدا بەرهەمەکانتان ببین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن، بە مەبەستی گەشەپێدانی زیاتری بوارە موزیکییەکان لە هەرێمی کوردستان.
- دەرفەتی فێربوونی ئەکادیمی بێبەرامبەر:
ئەو کەسانەی کە خوازیاری فێربوونی نوسین و لێکۆڵینەوەی موزیکن، موزیکناس دەرفەتێک دەخاتەڕوو، کە هەلی فێربوون دەدات بەو کەسانە بە مەرجێ بۆ ماوەی سێ مانگ خۆبەخشانە هاوکاری موزیکناس بن، لە بوارەکانی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی، داڕشتنەوەی هەواڵ و بابەتە رۆژنامەوانییە کولتوورییەکان، دیزاین و بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیای هونەری سەبارەت بەم دەرفەتە (دەتوانن بەنامە پەیوەندی بکەن تا لە ماوەکانی ئایندە ئاگادارتان بکەینەوە لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولە خۆبەخشەکانی موزیکناس).
دواخاڵ موزیکناس بەخەونی گەورەوە دەستی بەکارکردن کردووە، ئێمە لەسەرەتای کارکردنداین لە ئایندەی نزیکدا زۆر دەرفەت و بواری دیکە کە لە هەرێمی کوردستان فەرامۆش کراوە دەگرینە ئەستۆ چاوەڕێمان بن، ئێمە چاوەڕێی پشتیوانی ئێوەین…
لەگەڵ رێزی
دیجیتاڵ میدیایی موزیکناس



