" type="text/css" > Skip to main content

ئامادەکردن: سارا لەتیف

پاش ئەوەی لە 1 دیسەمبەری 2022 ئەساڵە لە واڵی فەرمی تایبەت بەخۆی (زۆر سوپاسگوزاری شانشینی سعودییە کردبوو، ئاماژەی بەوەدابوو ھەمیشە ئامێزیان بۆ کردۆتەوە سعودیەی بە نیشیتیمانی ئارامی ناویبردبوو) لە نوسینەکەیدا بە ھیچ شێوەیەک ناوی وڵاتی میسری نەھێنابوو، لەکاتێکدا لەدوای سوریا کە نیشیمانی رەسەنی خۆیەتی میسر یەکەم وڵاتبوو کەھاوکاری بوو وە بووە ھۆی بەناوبانگبونی ئەمەش ھەوادارانی لەو وڵاتە نیگەرانکرد . لەدوای ڕۆژێک لە پۆستەکەی پۆزشی بۆ ھاوڵاتیان و ھەوادارانی میسر ھێنایەوە کە ھەڵەتێگەیشتنێک بووە .
لە ڕۆژی 1 مایو 2023 ھەواڵی بەھەوادارانی میسردا کە کۆنسێرتێک لە ھۆڵی مۆزەخانەی قاھیرە سازدەکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەومۆزەخانەیە ڕەتیانکردەوە کە ھیچ ڕێکەوتنێکیان کردبێت و ھیچ کۆنسێرتێک لەھیچ یەکێک لە ھۆڵەکانی ناو مۆزەخانەکەدا ناکرێت و کۆنسێرتەکە لە باخێکی نزیک مۆزەخانەکەیە. دوا بەدوای ئەمە لە ھەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھاشتاگی بایکۆتی کۆنسێرتەکەیان ڕاگەیاند. لەڕۆژی ٥ مانگ کۆنسێرتەکە سازدرا بەڵام تەنھا ئەوکەسانە ئامادەیبون کە بانگھێشتنامەی تایبەتیان بۆ چوبوو. ئەمەش وایکرد کە لە 7ی مانگ ئەساڵە ھەموو ئەو ڕیکلامانەی بۆ کۆنسێرتەکەی کردبوو لەواڵی خۆی بیکشێنێتەوە.

بەشی بکە لە:
Sara latif

ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست و ژەنیاری فلوت