رێکخراوی (المحطە) لە شاری بەغداد، ھەر دوو موزیکژەن وەلید ئەحمەد و ژەنیار ئارام بانگێشت دەکات، تا لە ڕێکەوتی 13/7/2023 لە شاری بەغداد ئێوارەیەکی موزیکی بۆ ئەلبومەکەیان ڕێکبخەن و گەشتێکی موزیکی لە نێوان میلۆدی ئەرمەنی و فۆلکلۆری و پارچە کلاسیکەکانی هەموو جۆرەکان پێشکەش بکەن.
موزیکژەن ژەنیار بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و نازناوی یەکێک لە باشترین پیانۆژەنەکانی شاری کازانی ڕووسیای هەیە. هەروەها وەلید ئەحمەد، خاوەنی دوو بڕوانامەیە لە بواری موزیکدا و بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای ناوەوە و دەرەوەی عێراقی کردووە، لەوانە ئۆرکێسترای لاوانی عێراق، ئەڵمانیا، فەرەنسا، سکۆتلەندا، ئەنقەرە و چەندین کەسی تر.