" type="text/css" > Skip to main content

ئامادەکار: سارا لەتیف

جارێکی دی ھونەرمەندی گۆرانیبێژی میصر شیرین عبدالوهاب دەبێتە باسی نێو میدیاکان، بەشێوەیەک، کە زۆرینەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی میصر و وڵاتانی عەرەبی داگیر دەکات. چەند مانگێک بەر لەئێستا شیرین جیابونەوەی خۆی لە ھاوسەر پێشوی بە ناوی (حسام حبیب) لەیەکێک لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاند، کە ڕوبەڕوی توندوتیژی جەستەیی و بەکارهێنان و دزی بۆتەوە لەلایەن ھاوسەر پێشویەوە. لەدوایدا حبیب ھەموو ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە. لە چەند ڕۆژی پێشوو جارێکی دی باسی شیرین کەوتەوە ناو ناوان و سەرەتای ھەواڵەکان بەم شێوەیە دەستی پێکرد کە گوایە شیرین لەئەنجامی کەوتن لەماڵەکەی خۆیدا بەستەرەی قاچی زیانی پێگەیشتووە و پێویستی بەنەشتەرگەرییە. ھەرزوو ھەواڵەکان گۆڕان بەوەی کە شیرین لەلایەن دایکی و براکەیەوە توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر ئەنجامدراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەڵام دواتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا (محمد عبدالوهاب)ی برای شیرین ئاماژەی بەوەکرد کە خوشکەکەی ئالودەبوی مادەی ھۆشبەرەو لە پلە سێدایە، بۆیە تا پارێزراوبێت لە ڕویی تەندروستی و دەرونییەوە، پێویستە لە ژێر چاودێری پسپۆڕانی چاودێری مادەی ھۆشبەرەر بمێنێتەوە.  لە هەمان کاتدا (حبیب) ی ھاوسەری پێشوی شیرینی تۆمەتبار کرد و وتی کە ئەو بەرپرسیارە بەرامبەر بە دۆخی ئێستای شیرین. ھونەرمەند مصطفى كامل سەرۆکی سەندیکای موزیککاران دەڵێت: کە (یاسر قنطوش)ی پارێزەری تایبەتی شیرین پەیوەندی پێوە کردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە بەبێ ڕازیبونی خۆی و لەسەر داوای خێزانەکەی لەنەخۆشخانەی دەرونیی و ئالودەبوان دەستبەسەرەو لەژێر چارەسەردایە و لەئێستادا تەندروستی شیرین و خێزانەکەی لەپێش ھەموو شتێکە). ھەروەھا کامل ئاماژەی بەوەکردووە ئەوان  وەک سەندیکا ھەرکاتێ شیرین داوای یارمەتییان لێبکات بە ھەموو شێوەیەک ھاوکار و پشتی دەبین. شایەنی باسە ھونەرمەندان و ئەستێرە عەرەبییەکان بەردەوام ڕۆژانە وەک پاڵپشتی وێنەی شیرین دائەنێن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێی ئەڵێن شیرین بەھێزبە و بگەڕێرەوە ئێمە ھەموو لە پشتتین.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان