لە ئینگلیزییەوە: ژووری وەرگێران هانگدرام
(Hang Drum) چییە؟ هانگدرام بە زمانی کوردی واتە: تەپڵی هەڵواسراو، یەکێکە لە گەنجترین ئامێرەکانی موزیکییەکان لە جیهاندا. لە ساڵی 2000 لەلایەن (فێلیکس ڕۆهنەر و سابینا شارێر) بەڕەگەز سویسری داهێنراوە. تەپڵی هەڵواسراو لە ئەنجامی چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە لە موزیکو ئامێرەکانی سەرانسەری جیهان دروست بووە. ئەوەی ئەم ئامێرە لە ئامێرە موزیکییە باوەکان جیائەکاتەوە، ئەوەیە کە پێویست ناکات موزیکژەن بیت بۆ ئەوەی بیژەنیت. بیرۆکەی سەرەکی ئامێرەکە ئەوەیە کە هەستکردن بە موزیک گرنگترە نەک ئەوەی، کە بە لێهاتوویی ئامێرێکی موزیکی لێبدەیت. بەجۆرێک دروستکراوەکە هەمووان بتوانن بیژەنن، چونکە ئەو نۆتانەی هانگدرام دەتوانێت بیژەنێت بە تەواوی لەگەڵ یەکتردا هارمونیان هەیە و تێکەڵ دەبن. دەنگەکانی زیاتر خۆی لە دەنگە پێنتاتۆنیکەکاندا دەبینێتەوە. هانگدرام چۆنە؟ ئامێرەکە لە دوو نیوەگۆی بەستراو لە پۆڵا نیترید، سەرەوەیان پێی دەوترێت (دینگ- دم) و خوارەوەیان — (گۆ) لە لای (دینگ 8 ناوچەی تۆناڵی (نیمچە چاڵ) کە پێکەوە “بازنەی تۆناڵی” (هارمۆنی) پێکدەهێنن. لە ناوەڕاستی بازنەکەدا قوبەیەکی ناوەندی هەیە، کە پێی دەوترێت “دینگ- بەم”. هەمیشە (دینگ) نزمترین نۆتەی هانگدرام دروستدەکات. لە لای (گۆ) کونێک بە قەبارەی دەستی مرۆڤ هەیە. ئەم کونە بۆ زیاتر خزمەتی دەنگدانەوەکەیە هەروەکو چۆن زۆرینەی ئامێرەکان سندوقی دەنگیان هەیە. دەتوانرێت (گۆ) بۆ دروستکردنی دەنگی قووڵی “گوڕگڵ” یان بۆ گۆڕینی دەنگی (دینگ – بەم) بەکاربهێنرێت. تەکنیکی ژەنینی: باوترین تەکنیک بۆ ژەنینی هاوشێوەی تەپڵ لێدانە. بەڵام دەتوانیت بە چەندین شێوازی جیاواز دەنگەکان دروست بکەین، تەنانەت بەبێ ئەوەی لێی بدەیت. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبازی تاکەکەسی بۆ بەجێهنانی. جگە لە پەنجەکان، دەتوانن یاری بە ئێسکی پەنجەکان، نینۆکەکان و مشتەکانبکەین. دەتوانیت بە پەنجەکانت پەردەکان بشۆیت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زەنگ لێبدەن (تەکنیکەکە هاوشێوەی لێدانی زەنگی وەستاو). بەهۆیتەکنیکە جیاوازەکانی ژەنین، دەتوانرێت تۆنی جیاوازی تیمبر (ئۆڤەرتۆن) دەنگی تەپڵی هەڵواسراو بەدەست بهێنرێت. بەزۆری موزیکژەن هانگدرامەکەدەخاتە سەر چەناگە (بە شێوەی ئاسۆیی یان “لە لێواردا”) و بە دانیشتن بە قاچەکانیەوە دەیژەنێت دەکات.