" type="text/css" > Skip to main content

بەرهەمە نوێکەی جیمین بە ناوی Set Me Free یە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 35 سی و پێنج ملیۆن بینەری هەبووە. جیمین جگە لە کارە هاوبەشکانی لەگەڵ گرووپی کەی پۆپی Bts، دوو بەرهەمی دیکەی بەناوی ‘Lie’ و ‘Serendipity’ وەک بەرهەمی تاکە کەسی بڵاوکردووەتەوە.
ئەم بەرهەمەی یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی بەناوی ‘FACE’ دەبێت، کە بڕیارە لە 24ـی ئازاری 2023 بڵاوبکرێتەوە. ئەم بەرهەمە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە .
گرووپی BTS گرووپێکی میوزیکی کۆریای باشوورە، لە حەوت ئەندام پێکهاتووە و لە 2010 لە سیئۆل دامەزراوە، ئەندامانی بریتین لە جین، سوگا، ج-هۆپ، ئاڕ ئێم، جیمین، ڤی و یۆنگکوک. ئەم گروپە یەکەم گرووپی میوزیکی کۆریایە، یەک ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومێکیان بفرۆشرێت و یەکەم گرووپی کۆریایە لە 2020 لەرێگەی گۆرانی ‘Dynamite’ بەربەژێری خەڵاتی گرامی بێت. ئەو گرووپە براوەی چەندین خەڵاتی میوزیکین، لەوانە شەش خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 12 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.