" type="text/css" > Skip to main content

نەورۆز حەسەن تەنیا ژەنیاری ئامێری پیانۆ و موزیکدانەری دیاری کورد لە لێدوانێكدا بە موزیکناسی راگەیاند، بانگێشتكراوم بۆ بەشی موزیکی زانكۆی Wilfrid Laurier لە شاری واتەرلوو كە بۆ ساڵی 2023 وێنەی باشترین خوێندكارەكانی ساڵانی رابردوو دانراون، من یەكێكم لەو كەسانە”.
راشیگەیاند، “بۆ من ئەمە وەك خەون وایە، چونكە لێرە بە هیلاكی و شەونخوونییەكی زۆر بەمە دەگەیت، بۆ هیچ كەسێك ئاسان نییە، بۆ كەسێكیش لێرە لەدایك نەبووبێت هەزار جار قورسترە وتیشی، بۆ من ئەمە شانازییەكی گەورەیە و وەك هەنا‌سەیەكی ئارامی وایە دوای چەندین ساڵ لە ماندوویەتی”.

نەورۆز حەسەن تەنیا، یەكێكە لە باشترین ژەنیاری ئامێری پیانۆ لە هەمانكاتدا میوزیكدانەریشە، پێشتر مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بووە، لە ئێستادا لە كەنەدا نیشتەجێیە، چەندین كاری میوزیكی خۆی لەلایەن باشترین ئۆركێستراكانی ئەمریكا و كەنەداوە ژەنراوە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.