توانا حەمە
ئەم وێنەیە لە ئەرشیفی فۆتۆگراف (ئەنتوان سێڤەرگوین) پارێزراوە، مێژووەکەی بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدە (١٨٨٠-١٨٩٠) دەگەڕێتەوە. ئەگەر بڕوانیتە وێنەکە جگە لە ئامێری دەهۆڵ و زوڕنا جل و بەرگی خانمانی هەڵپەرکێکە سەرنجت دەبەن، بەڵام ئەگەر بە پەڕاوە مێژوویەکانی ئەم فۆتۆیەدا بگەڕێێیت، هەر زوو لەوەدەگەی کە فۆتۆگرافەکە لە سەردەمی قاجارەکاندا سەردانی ئێرانی کردووە، ئەم وێنەیەی بە ناونیشانی (Kurdish Musician and Dancer) لە چەند ڕۆژنامەیەکدا بەبێ ئاماژەکردن بە شوێن و ناوچەکە بڵاوکردۆتەوە.(ئەنتوان سێڤەرگوین) فۆتۆگرافێکی رووسی بوو، توانیویەتی لە سەردەمی قاجار و پەهلەویدا و لە ماوەی پێنج دەیەدا، بە چرکاندنی وێنەکانی لەبوارەکانی ژیاری کۆمەڵایەتی لە نێو فەرهەنگە جیاواز و جوگرافییە جیاوازەکانی ئێراندا، ببێتە باشترین گەواهیدەری شێوازی ژیانکردن و دواجار لە ڕێی ئەرشیفە فۆتۆگرافییە گەورەکەیەوە لە سەردەمی ناسردین شا تاوەکو سەلتەنەتی ڕەزا شا بۆ نەوەکانی دوای خۆی بگێڕێتەوە.