" type="text/css" > Skip to main content

منداڵێكی كورد بەناوی (شاد قەلەندەر بەرزنجی) لە پێشبڕكێیەكی ساڵانەی ژەنینی پیانۆدا كە لەسەر ئاستی هەرێمێكی ئەڵمانیا بۆ منداڵان ئەنجامدرا پلەی یەكەمی بە چنینەوەی 25 خاڵ لە كۆی 25 بەدەستهێنا.

لەو پێشبڕكێیەدا شاد دوو پارچە موزیکی پێشکەشکرد كە بریتی بوون لە (بیتهۆڤن سۆناتای پێنج بڕگەی یەك و، شۆپان ڤاریەیشنی 1، 4 و 5).

قەلەندەر بەرزنجی-ی باوكی دەڵێت، دوای ژەنینەكەی، ژمارەیەك مامۆستای پیانۆ سەردانیان كردوون سەرسامی خۆیان بە توانای شاد دەربڕیووە و پرسیاری زمان و كەلتووریان لێكردوون.

ئەوەش دەڵێت، “سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن وتی (من 30 ساڵە لە لیژنەی هەڵسەنگاندنم، بەڵام لەم تەمەنەیا تائێستا ئەو ئاستە بەرزەم نەبینیوە!)”.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.