" type="text/css" > Skip to main content

وا بڕیارە ستۆدیۆی لایۆنزگێت ” فیلمێکی نوێ لەسەر ژیاننامەی گۆرانیبێژی کۆچکردووی پۆپ مایکڵ جاکسۆن بەرهەم بهێنێت، تێیدا جافر جاکسۆنی برازای رۆڵی مایکڵی مامی بگێڕێت.
ستۆدیۆی لایۆنزگێتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلم و کاری هونەری لە ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوو لە ئێستادا سەرقاڵی کارکردن و خۆ ئامادەکردنە بۆ “فیلمێکی نوێ لەسەر ژیانی مایکڵ جاکسۆن، کە جافر جاکسۆنی برازای رۆڵی مامی دەبینێت”. هەروەها ڕوونیشیکردەوە” فیلمەکە باس لە هەموو لایەنەکانی ژیانی و دیارترین نمایشەکانی دەکات”. فیلمەکە لە دەرهێنانی ئەنتوان فوکوا و بەرهەمهێنانی گراهام کینگ دەبێت.

مایکل جۆزیف جاکسۆن لە ٢٩ مانگی ئابی ١٩٥٨ لە دایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی جیهان ناسراوە، لە بواری گۆرانیبێژی، موزیکدان، نواندن و سەما لە هەمان کاتیشدا بە یەکێک لە دیارترین چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤی ئەمەریکی ناسراو بوو. مایکڵ لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٠٩دا لە کاتی خۆئامادەکردنی بۆ زنجیرە ئاهەنگێک کۆچی دوایی کرد. کە هێشتا هۆکاری مردنەکەی بە تەم و مژاوی ماوەتەوە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.