" type="text/css" > Skip to main content

هونەرمەند غەنی میرزۆ، کۆنسێرتێک لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا دەگێڕێت و داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ قوربانییانی ئەم دواییەی بوومەلەرزەی باکوور و رۆژئاوای کوردستانە.
غەنی میرزۆ، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ، سەرپەرشتیاری گرووپی میرۆزیە، کە جگە لە خۆی؛ لە دوو ئەندامی دیکە پێکهاتووە، رۆژی پێنجشەممە 23ـی ئازاری 2023 کۆنسێرتێک لە ڤالێنسیا سازدەکات.


غەنی میرزۆ، لە 1968 لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، لە ئەوروپا درێژەی بە خوێندنی میوزیک داوە و ماوەی 20 ساڵە لە بارسێلۆنا دەژی و چالاکییەک هونەرییەکانی ئەنجام دەدات. لە ساڵی 2022 لە ڕێگای دامەزراندنی پەیمانگەی میرزۆ بۆ موزیکەوە کار لەگەڵ قوربانیانی چەنگی داعش دەکات و منداڵان، گەنجانی ئێزیدی ئاشنای هونەری موزیکژەنین دەکات.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.