" type="text/css" > Skip to main content

ڕێکەوتی ١\١٠\٢٠٢٢ لە هۆڵی عیزەدین مستەفا رەسوڵ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان كەریم، ئەلبوومی شاری بڵاوكردەوە كە “چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم” بە شێوەی گۆرانی لەخۆدەگرێت. بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا و لە وتەیەكدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان كەریم وردەكاریی بەرهەمەكەی خستەڕوو.
لە زستانی ڕابردوودا، هونەرمەند عەدنان كەریم دەستیكرد بە تۆماركردنی “چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم” له‌گه‌ڵ گرووپی نیشتمانیی چیك له‌ پراگی پایته‌ختی ئەو وڵاتە.
موزیک و دابەشکردنی بەرهەمەكە و ڕابەرایەتیكردنی ئۆرکێسترا له‌ لایه‌ن هونەرمەند کارزان مەحمودە‌وه‌ كراوە.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان