" type="text/css" > Skip to main content

لە مانگی شەشی ٢٠٢٢دا لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا شاکیرا خانمە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی و پیکێ بەرگریکاری بەرشەلۆنە بڕیاری جیابوونەوەیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، ناچار دەبن لە پێناو پارێزگاری لە بەرژوەندی منداڵەکانیان ئەو بڕیارە قورسە بدەن و هیواشیان خواست ڕێز لە تایبەتمەندی کەسایەتییان بگیرێت و بەرامبەرەکانیان تێگەیشتنیان بۆ بابەتی جیابوونەوەکەیان هەبێت. پاش ماوەیەک لە بێدەنگی بەسەر ئەم جیابوونەوەیەدا، لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ شاکێرا بەرهەمێکی نوێی بە زمانی ئیسپانی بەناوی مۆنتانا بڵاوکردەوە.ئەوەی جێی ئاماژەیە، کە لە تێکستی گۆرانییەکدا بە ئاشکرا باسی هۆکاری جیابونەوەی لەگەڵ پێکی دەکات، لە هەمان کاتدا دەڵێت:
نەسووچی من بوو، نە هەڵەی تۆ بوو
بەڵکو هۆکارەکە بێزاری و ڕۆتین بوو
هەرگیز هیچم نەوت بەڵام بە ئازار بوو بۆم
دەمزانی ئەمە هەر ڕوودەدات
لە هەمان کاتیشدا بەشێکی زۆر لە گلەیی و نیگەرانەکانی باس دەکات، کە گۆڕان، خیانەت و بەجێهشتنە بۆ کەسێکی تر، بەڵام لە کۆتایدا هەمان ڕستە دووبارە دەکاتەوە دەڵێت:
نەسووچی من بوو، نە هەڵەی تۆ بوو
بەڵکو هۆکارەکە بێزاری و ڕۆتین بوو

گوێبیستی مۆنتانا بن..

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان