" type="text/css" > Skip to main content

کامیلۆ ئاڕتمەند

حسێن زەمەن، یەکێک لە گۆرانیبێژانی پۆپ لە ئێران، کە بە گوتەی خۆی لە دوو دەیەی ڕابردوودا قەدەغە کرابوو و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠٠١ هەمیشە لە ڕیزی ڕەخنەگرانی حکوومەت بوو، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی ئەم گۆرانیبێژە تەمەن ٦٤ ساڵە لەلایەن ئەبوزار زەمەنی کوڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

زەمەن بە هۆی شێرپەنجەی جگەرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک نەخۆش بوو و پێشتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەیەک لە فەزای ئەلیکترۆنی دوور دەکەوێتەوە.

یەکێک لە نوێترین بەرهەمەکانی زەمان پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە هەیە لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا، کە گۆرانی “خیابان”ی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران گوتووە.

ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر چالاک بوو و لە هەموو ڕۆژانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١دا کاردانەوەی بەرامبەر بە مامەڵەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ناڕازییان نیشان دا و هەڵسوکەوتی حکوومەتی شەرمەزار کرد و پشتیوانی لە ناڕازییان و زیندانیان و کوژراوانی کرد.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.