" type="text/css" > Skip to main content

ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٢ لە دایکبووە.
مامۆستا، دەرهێنەری شانۆ، شاعیر، گۆرانیبێژ و
چالاکوانێکی دیاری سیاسیی کۆمۆنیست بوو. ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە دروستکردنی
بزووتنەوەی گۆرانی و موزیکی نوێی چیلی ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی ئەو کە تیشکیان دەخستە سەر خۆشەویستی، ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوو
بەمە ناوبانگێکی ئێجگار زۆری لە ئەمریکای باشووردا هەبوو خارا بە هۆی نزیکی لە ئالێندای سەرۆکی چیللی، لە کودەتای ساڵی 1973دا لەگەڵ 5000 پێنج هەزار کەسی دیکە،
لە ستادیۆمی سەنتیاگۆ لەلایەن هێزە کودەچییەکانی پینۆچێتەوە دەستگیرکرا. پاش ئەوەی ئەفسەرێک لە ستادیۆمەکەدا خارا دەبینێت لێی دەپرسێت ئەگەر گیتارەکەت بۆ بهێنم هێشتا دەتەوێ گۆرانی بڵێی خارا بە بەڵێ وەلام دەداتەوە، ئەویش سەربازێک
دەنێرێت، کە گیتارەکەی بۆ بهێنێت، بەڵام لە جیاتی گیتار، تەورێک دەهێنیت و دەیەوێت دەستەکانی ببڕێتەوە، (خارا) بێ ترس دەست دەکات بە گۆرانی ووتن:
هەموو ستادیۆمەکە لەگەڵیدا دەیڵێنەوە، تێکستی گۆرانییەکەی خارا بەم جۆرە بوو:

خەڵکی یەکگرتوو،
هیچکات شکست نادرێت خەڵکی یەکگرتوو
هیچکات شکست نادرێت هەستەوە، بخوێنە ….
کە ئێمە سەرکەوتوو دەبین..
هەر لەوکاتەدا (خارا) دەستەکانی بە (تەور) دەبڕنەوە، بەڵام بەردەوامە لە گۆرانی ووتن. دوای ئەم خرۆشانەی خەڵکی نێو ستادیۆمەکە، سەربازەکان دەستدەکەن بە ڕەشەکوژی و هەر لەهەمان ڕۆژ لە 16 ی سێپتەمبەری 1973 لە دوای ئەم ڕەشەکوژییە، لاشەی (ڤیکتۆر خارا) بە پارچەپارچە کراوی لە نێو کوژراوانی ستادیۆمەکەدا دەدۆزرێتەوە. سەرەڕای کوژرانی نزیکەی 5000 کەس لەهەمان ڕۆژدا، مەرگی خارا لە دیارترین هەواڵە دڵتەزێنەکانی ئەو ڕۆژگارەی خەڵکی چێلی بوو. دواین ئەلبومی خارا که پاش مردنی بڵاوکرایەوه،
(به ناوی (مانیفێست) بوو،
که وەرگیراوی گۆرانییەکی
ناو ئەلبوومەکەیەتی، خارا له مانیفیستدا دەڵێ:
گیتارەکەم نه بۆ سەرمایەدارانه و
نه بۆ کاسەلیسانه و نه بۆ گۆپاڵ بەدەستەکانیان،
ئاوازەکانم لەنگەر گایەکه بۆ گەیشتن به
ئەستیرەکان).
خارا بەو شێوازی دڕندەییە کە تیایدا کوژرا، ناوبانگی خارای گۆڕی بۆ هێمایەکی بەهێز بۆ خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی” بۆ ئەوانەی لە سەردەستی ڕژێمی پینۆچێت کوژران. دواجار لە حوزەیرانی 2016 دادوەری فلۆریدا ئەفسەری پێشووی سوپای پێدرۆ بارینێنتۆس بە تاوانباری کوشتنی خارا دۆزییەوە. لە تەممووزی 2018 هەشت ئەفسەری سەربازی چیلی خانەنشین بەهۆی کوشتنی خارا بە 15 ساڵ و ڕۆژێک زیندانی سزا دران.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک