ئۆپێرا (Opera) جۆرێکە لە هونەری نمایشی-موزیکی کە تێیدا چیرۆکێک بەهۆی گۆرانی، موزیک، دایەلۆگ و نواندن (بە شێوەی گۆرانی)، پێشکەش دەکرێت. واتە تەنها گۆرانی نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە:
• گۆرانی بە شێوەی کلاسیکی
• ئورکێسترا
• نماییش و ئەکتینگ
• دیکۆر و جلوبەرگ


سەرچاوە و سەرهەڵدان ئۆپێرا سەرەتا لە وڵاتی ئیتالیا لە سەدەی 16دا سەریهەڵدا. سەرەتا ئۆپێراکان لە شاری فلۆرەنس دروست بوون.موزیکدانەرانی ئەو کاتە هەوڵیاندەدا چیرۆکی یۆنانی کۆن (تراژیدیەکان) بە شێوەیەکی نوێ بگەڕێننەوە، و ئەمە بوو بە سەرەتای دروستبوونی ئۆپێرا.
تایبەتمەندییەکان
• زۆربەی دەقەکان بە گۆرانی وتراون (نەک قسەی ئاسایی) زۆرجار بەشێوەی (گۆرانیی تاکە کەس) و “رێسیتاتیف” (نزیك بە قسەکردن).
• هەموو پێکهاتەکانی ئۆپێرا (موزیک، دیکۆر، نواندن) بە شێوەیەکی هاوتەریب و یەکگرتوو کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکە.
کۆنترین ئۆپێرای ناسراو
مێژوو نوسان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کۆنترین ئۆپێرای لە ساڵی 1607 بەناوی L’Orfeo ی مۆنتیڤێردییە کە وەرگیراوە لە ئەفسانەیەکی یۆنانی، بەناوی Orpheus تاکە ئۆپێرایە کە لەهەمان کاتدا تێکست و موزیکەکەی بەپارێزراوی ماوەتەوە، بەڵام زۆرێک لە ئۆپێراکانی پێشتر لە ناوچوون زۆرجار بەشێک لە دەق یان بەشێک لە نۆتەکانی لەناوچوون.



