" type="text/css" > Skip to main content

تابلۆکانی پێشانگایەک .

کارێکی موزیکی دانەری ڕووسی (مۆدێست موسۆرگسکی)ە کە کۆمەڵێک لە تابلۆکانی وێنەکێشی ناوداری ڕووس (ڤیکتۆر هارتمان) وەکو کۆمەڵێک جووڵەی موزیکی بەکارهێنا، موسۆرگسکی هێندە سەرسامی و خۆشەویستی بۆ هارتمان هەبوو، بەجۆرێک تەنانەت کارەکانی لەناو موزیکەکە وەکو پێشانگایەک و دوونیای تابلۆکانی لێکردبوو.
سەرەڕای ئەوەش هارتمان و موسۆرگسکی هاوڕێی نزیکی یەکتر بوون و موسۆرگسکی ئەم کارەی بۆ وەفایەک بۆ کۆچی دوایی هارتمان نووسیبۆوە.

موسۆرگسکی بەجۆرێک جوانی و خەیاڵ و فانتازی لەم کارەدا کردووە و ئاوەدانی کردووە کە تەواو داهێنان و جوانی لە کارەکەدا بەدیبکرێت، هەم وێنەکان دەناسێنێت و کارەکتەری هارتمان دەناسێنێت هەمیش خودی خۆی.

بەجۆرێک کارەکان وەکو زنجیرە و بەدوایەکداهاتوو بەکارهێناوە!، لە فۆڕمی سویت جێی کردۆتەوە، جاران سویت بۆ کۆمەڵێک سەمای سەرەکی و لاوەکی میللی و فۆلکلۆری بوو کە لە وڵاتانی ئەوروپا بەکاردەهات و خەڵکان و لە پاشان کۆشکەکان بەکاردەهێنران و چەند سەمایەک پێشکەش دەکران.

بەڵام لێرەدا موسۆرگسکی وەکو وێنای و پێشکەشکردنی تابلۆکان و وێناکردن لە پێشانگایەکی وێنەکێشانی هارتمان ئەم کارەی لەو فۆڕمە داڕشتۆتەوە، هەروەها شتێکی جوانی موسۆرگسکی کە لەم کارەدا ئەنجامیداوە، بوونی جووڵەیەک بەناوی (پڕۆمیناد)ە (Promenade)، کە ٥ جار دووبارە دەبێتەوە و لە نێوان جووڵەی وێنەکان و تابلۆکاندایە، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ تەماشاکردن و تێڕامان لە تابلۆیەکەوە بۆ تابلۆیەکی دیکە بە شێوەی زنجیرە.
واتە کاتێک کەسێکی ئاسایی تەماشای تابلۆیەک دەکات و پاشان دەچێت بۆ تابلۆیەکی دیکە ئەوا چرکەساتی ئەو کۆتاییە نیشاندەدات کە کەسەکە لە وێنەیەکەوە دەچێت بۆ وێنەیەکی دیکە.

لە ١٠ جووڵە یاخود ١٠ وێنە بەکارهاتووە، و ساڵی ١٨٧٦ نوسیوێتی و لە خۆشەویستی و حەسرەتی هارتمانی هاوڕێی دەتوانێت بە ماوەیەکی زۆر کەم ئەم. کارە بنووسێتەوە کە نزیکەی ٢ حەفتە کەمتری خایاندووە!!.

بەڵام بەداخەوە ئەم کارە زۆر دەنگی نەدایەوە هەتاوەکو دانەری فەڕەنسی (مۆرێس ڕاڤێڵ) ئەم کارەی (فرە ڕێنووس) کرد بۆ ئۆرکێسترا.

جووڵەکان و پڕۆمینادەکان بە جۆرێک جوان و شاکار نووسرابۆوە، زۆرێک لە موزیک دانەرانی دوای موسۆرگسکی فرە ڕێنووسیان بۆ ئەم. کارە کردووە بۆ ئۆرکێسترا.

فرە ڕێنووس :- هەڵبەتە بەکارمهێناوە لە جێی ڕێنووس چونکە ڕێنووس بەتەنها لە زمانی ئینگلیزی (Transcript)ە لە موزیکدا بەڵام لە فرە ڕێنووس دامناوە وەکو ئاماژەگەلێک بۆ وشەی (Arrange).

سەرچاوەکان

موسۆرگسکی – چیرۆکی تابلۆکانی پێشانگایەک

موسۆرگسکی – لێکۆلینەوە لەسەر تابلۆکانی پێشانگایەک

موسۆرگسکی – تابلۆکانی پێشانگایەک _ نیویۆرک تایمز

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک