" type="text/css" > Skip to main content

بە شێوەیەکی گشتی ماری کۆبرا جگە لەوەی وەک مەترسیدارترین جۆری مار دادەنرێت، لەهەمان کاتدا بە مارێکی سەماکار ناسراوە، بە تایبەتی کاتێک کە زۆرجار لە هندستان و ئەو وڵاتانەی کە ئەم کولتوورە تێیاندا باوە، یان لە فیلمەکاندا  وا پیشان دەدرێت، کە مارە کۆبراکان حەزیان لە موزیکە و توانای سەماکردنیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.

بۆچی ماری کۆبرا بەوجۆرە دەردەکەوێت؟

ماری کۆبرا لە کاتی ژەنینی موزیکدا ڕاستەوخۆ بەهۆی موزیکەوە سەما ناکات، چونکە هاوشێوەی مرۆڤ گوێی نییە و ناتوانێت دەنگ بەو شێوازە ببیستێت.  ئەوەی دەبینرێت بریتییە لە وەڵامدانەوەی مارەکەیە بەرامبەر جوڵەی زوڕناژەنەکە. بۆیە ئەو جوڵانەی کۆبرا زیاتر نیشانەی ئاگاداری و بەرگرییە، نەک چێژوەرگرتن لە موزیک و سەماکردن.

کۆبرا مارێکی زۆر هەستیارە بەرامبەر بە مەترسی دەوروبەر.  کاتێک هەست بە هەڕەشەیەک دەکات، بە شێوەیەکی خێرا سەری خۆی بەرز دەکاتەوە و گەردنی فراوان دەکات، ئەوەی کە بە “هێڵی کۆبرا” ناسراوە. ئەم ڕەفتارە بە ئامانجی پاراستنی خۆیەتی، نەک بە مەبەستی سەما یان چێژ وەرگرتن لەو موزیکەی کە زوڕناژەنەکە دەیژەنێت. لەم دۆخەدا مارەکە تەنیا سەرنجی لەسەرجوڵەی دەستی زوڕناژەنەکەیە و بۆیە وەک ئەوەی سەما بکات دەجوڵێت. مارەکە ئەو جوڵانەی زوڕناژەنەکە بە هەڕەشە دەبینێت و لە دۆخی بەرگریدایە. لە کۆتاییدا، ئەوەی وەک سەمای کۆبرا  دەبینرێت، لە ڕاستیدا ڕەفتارێکی خۆپاراستن و کاردانەوەی هەستکردن بە مەترسییە، نەک هونەرێکی سەماکردن یان چێژوەرگرتن لە موزیک.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.