" type="text/css" > Skip to main content

لویس ئارمسترۆنگ (١٩٠١-١٩٧١) ترامپێتژەنی جاز و گۆرانیبێژ

‎لویس ئارمسترۆنگ لە شاری نیو ئۆرلینز لەدایکبووە کە “شوێنی لەدایکبوونی جاز”ە.
هەر زوو دوای لەدایکبوونی لویس (باوکی لویس) لەدایکی جیادەبێتەوە و لویس و خوشکە بچووکەکەی (بیاتریس) دەنرێرێتە ماڵی داپیرەیان.
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لویس و خوشکەکەی گەڕانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دایکیان بژین. دواتر لویس لە قوتابخانەی (فیسک بۆ کوڕان) ناوی تۆمار کرد. لەگەڵ خوێندنەکەیدا کاری گەیاندنی ڕۆژنامە و ڕاکێشانی خەڵوز دەکرد تا ھاوکاری دایکی بێت بۆ بژێوی ژیانیان.

لویس لە تەمەنی یازدە ساڵیدا وازی لە خوێندن هێنا و پەیوەندی بە چوار کوڕی ھاوڕێیەوە کرد، کە لەسەر شەقام گۆرانییان دەگوت تا پێکەوە کار بکەن و پارە بۆ خێزانەکانیان پەیدا بکەن. ھەر لەم ساڵانەی تەمەنیدا بوو ل، کە لویس دەستیکرد دەست دایە شەڕ و کاری ئاژاوەگێڕی نانەوەی کێشە لەگەڵ خەڵکیدا، ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩١٣ پۆلیس بردیانە ماڵێکی کوڕانی کێشەدار. دوا بەدوای ئەم ڕوداوانە لویس قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری باندەکەی کرد تا ڕێگەی پێبدات پەیوەندی بە تیپی موزیکەوە بکات. ئیدی لەم قۆناغەوە لویس زۆر بەخێرایی فێری ژەنینی کۆرنێت بوو.

لویس ھەر لەتەمەنێکی کەمەوە ژیانی خۆی گۆڕی و خۆی تەرخان کرد بۆ هێنانەدی خۆشی بۆ خەڵک لە ڕێگەی موزیکەوە، سەرەڕای ئاستەنگەکانی سەرەتای ژیانی، ئارمسترۆنگ بە دەگمەن تەمەنی گەنجی خۆی وەک خراپترین کات سەیر دەکرد، چونکە ئیلهامێکی لێ وەرگرتووە:
لویس سەبارەت بەمە دەڵێت: “هەر جارێک چاوەکانم دادەخەم و ترامپێتەکەم دەژەنم خۆم دەفڕم – ڕاست لە دڵی پیرە باشەکاندا دەڕوانم”. نیو ئۆرلینز…شتێکی پێبەخشیووم کە بۆی بژیم”.

دوای ئەم قۆناغ و دەسپێکە، لویس بەخت یاوەری دەبێت چونکە لەلایەن جۆ “کینگ” ئۆلیڤەر، کە ژەنیارێکی بەناوبانگی کۆرنێتی ناسراوبوو، بەھرەمەندی لە لویسدا بەدیکردبوو بۆیە ئۆلیڤەر بڕیاریدا ببێتە مامۆستا و ڕاهێنەرێکی باش لویسی گەنج بێت. ئەمە دەرفەتی زیاتری دا بە لویس و ئەویش لە بەرامبەردا کاری بچووکی دەکرد و ئەرکەکانی بۆ “کینگ ئۆلیڤەر” بەڕێوە دەبرد.
کاتێک “کینگ ئۆلیڤەر” بەرەو شیکاگۆ ڕۆیشت، ئیدی دەرفەتێکی دیکە بۆ لویس دەستیپێکرد، چونکە کەوتە کارکردن و دەستی بە نمایشکردنی گۆرانی و موزیکەکانی کرد، بەتایبەت لەسەر ئەو بەلەم و کەشتیانەی کە گەشتیان بۆ سەرەوە و خوارەوەی ڕووباری میسیسیپی دەکرد.
لویس بۆ ماوەی سێ هاوین بە بەلەمەکانی گەشتێکی کرد بەم ئەزموونە توانای ژەنینی رۆژ بە ڕۆژ باشتر دەبوو و هەروەها خۆی فێری خوێندنەوەی نۆتەی موزیک کرد.
لە ساڵی ١٩٢٢ “کینگ ئۆلیڤەر” بانگهێشتی لویس دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکەی لە شیکاگۆ کاربکات. لویس بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بە بانگێشتەکە ڕازی بوو، چونکە لەگەڵ باشترین موزیکژەنە بەتواناکانی ئەو گروپە وەک ژەنیار و گۆرانیبێژ بەشداری چالاکییەکانیان دەکات. پاش ئەم ھەنگاوە لویس زیاتر دەردەکەوێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ تیپی (کرێۆلی کینگ ئۆلیڤەر) لە شاری نیویۆرک وەک موزیکژەن کاردەکات، ئەم دوو ساڵە دەرفەتێکی دیکەی گرنگ بوو چونکە ئەو شوێنە بوو کە زۆرێک لە هونەرمەندەکانی موزیکی جاز ئایندەی موزیکی خۆیان لەوێ بنیاتنا. لویس لە ساڵی ١٩٢٤ لەسەر داوای سەرۆکی تیپی بەناوبانگی نیویۆرک فلێچەر هێندێرسۆن ڕووی لە نیویۆرک کرد. ئیدی لەو کاتەوە لویس وەک ترامپێتژەن و دەنگ بە شێوازێکی وزەبەخش و داهێنەرانەتر سەرنجی گوێگران و موزیکژەنانی نیویۆرکی بۆ خۆی ڕاکێشا. بەڕادەیەک کەسی تر نەیدەتوانی وەک لویس ترامپێت بەو ئاستە بەرزە بژەنێ. پاش ساڵێک لە نیویۆرک، لویس گەڕایەوە بۆ شیکاگۆ، هەر لەوێ بوو کە لویس یەکەم بەرھەمی تلەگەڵ تیپی تایبەتی خۆی “The Hot Five” تۆمارکرد. بەرھەمھێنەرەکەی دەگێڕێتەوە ئەو لە لە کاتی تۆمارکردنەکەدا لویسی بینی کە لاپەڕەی تێکستەکەی کەوتە سەر زەوی، بەڵام لەبری ئەوەی بیوەستێنم، هانی لویسیمدا کە بەبێ تێکستەکان بەردەوام بێت لە گۆرانی ووتن، چونکە پێم وابوو، ڕیتمە پێشبینینەکراوەکانی دەنگی لویس لەو کاتەوە زیاتر بۆ موزیکژەنەکانی ئیلھامبەخش بوون. دواجار ئەم موزیکژەن و گۆرانیبێژەی بواری موزیکی جار پاش تۆمارکردنی دەیان بەرھەمی ناوازە لە 6ی جوڵای 1971 لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا لە نیۆرک کۆچی دوایکردووە.

یەکێک لە ناسراوترین و پڕ یادگاری ترین گۆرانییەکانی
(What a wonderful world) بینەریبن…

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک