" type="text/css" > Skip to main content

زۆر دڵخۆشم بە لەدایکبونی موزیکناس لە نەورۆزی ئەمساڵ زۆرگرنگە بۆکورد و هاوڵاتی ئاسایی وخوێنکارانی هونەر، کە سەرچاوەیەکیان هەبێت بۆی بگەڕێنەوە زانیاری لەسەر مێژوو نۆتەی گۆرانی کوردی و ڕۆشنبیری هونەر و ئامێرە کوردییەکان و ھونەرمەندەکانی کوردی تێدا بەردەستبێت.

جیهان زۆرترین کتێب وسایت و رێگەیان هەیە، بۆ بەدەست هێنانی زانیاری، تەنها ئێمەی کورد نەبێت نازانین لە کوێ بگەڕێین.
ئەو زانیاریانەی، کە هەن بڵاون و تاکە تاکە ھونەر دۆستان و هونەرمەندان لای خۆیان پاراستوویانە.

من پێم گرنگە موزیکناس زۆرترین کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لە هونەری پارچەکانی کورد بکات دیجیتال میدیایەکی پڕ زانیاری ڕاست و باوەڕ پێکراوی کوری بێت، کە هەمیشە بگەڕینەوە
بۆی.
فۆلۆی بکەن و زانیاری هونەری وەرگرن 🥰
لەگەڵ ڕێزی
کیژان ئیبراهیم خەیات

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک