" type="text/css" > Skip to main content

رێژوان تەها

هاڵک موزیک یان موزیکی خەڵک، بە ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەستراوەتەوە. هەر ناوچەیەک سەما و هەڵپەڕکێی تایبەتی خۆی هەیە.

بۆ نموونە: هەڵپەڕکێ جۆراوجۆرەکانی ناو کورد، سەمای سۆفییانەی عەلەوییەکانن، سەمای “هالای”، سەمای “ہۆڕۆن” لە باکووری ئەنادۆڵ و سەمای “زەیبەک” لە ڕۆژئاوادا.

سەما لە هاڵک موزیکدا تەنها سەرگەرمی نییە، بەڵکو ڕێگەیەکە بۆ دەربڕینی ناسنامەی کۆمەڵایەتی، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و گواستنەوەی کەلتوور بۆ نەوەکانی داهاتوو. لە ئاهەنگە گەلییەکاندا، ژن و پیاو، گەنج و بەساڵ هەمووان بەشداری سەماکان دەکەن؛ وەک چۆن لە کوردەواریدا هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەکمان هەیە، کە ژن و پیاو دەست لەناودەست هەڵدەپەڕن.

گۆرانییەکانی هاڵک موزیک بابەتە جیاوازەکانی ژیانی خەڵکی لەخۆدەگرێت. خۆشەویستی و دڵتەنگی یەکێکە لە بابەتە سەرەکیەکان، بەڵام زۆر بابەتی دیکەش هەن، بۆ نموونە:

گۆرانی کار: ئەم گۆرانییانە بۆ هاوڕێیکردنی کاری کشتوکاڵی، دروێنە یان کارەکانی ماڵەوە بەکاردێن. ڕیتمەکانیان گونجاو و هاوسەنگن لەگەڵ جوڵەکانی ناو کارەکە.

گۆرانی کۆچ: ئەم گۆرانییانە ژیانی کۆچەری و ڕێبواری دەگێڕنەوە، هەروەها دڵتەنگی بۆ دوورە وڵاتی.

گۆرانی جەنگ: گۆرانی بە ناوبانگی پاڵەوانان و شەڕەکان، کە میراتی پاڵەوانانی گەل دەپارێزن.

گۆرانی مەرگ: گۆرانییەکانی شین، کە لە خەم و دڵتەنگیدا دەگوترێنەوە.

گۆرانی نیشتیمانی: گۆرانین دەربارەی ئازادی، ناسنامەی گەل و خۆشەویستی وڵات.

گۆرانی ئایینی: گۆرانی دەربارەی باوەڕ، پەیامبەران، پیاوچاکان و بەها ئەخلاقیەکان.

بەشی بکە لە:
رێژوان تەها

نووسەر و موزیسیان