" type="text/css" > Skip to main content

رێژوان تەها

پاش درووستکردنی Turkey Cumhuriyeti کۆماری تورکیا (1923) و ڕێکخستنی موزیک لەو دەوڵەتە و بە تورک کردنی، باغڵەمە هاتە ناو سیستەمی پەروەردەی فەرمی. ئەمەش بووە هۆی ستانداردکردن، گەیاندنی بە هەموو شار و ناوچەیەکی دوورەدەست و جیاوازی تورکیا. ئیتر ئامێرەکە بەتەنها هی کورد و ئایینی عەلەوی نەما، بەڵکو وەک ئامێرێکی تورکیا ناسێندرا.

ئەمڕۆ باغڵەمە لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دونیا و دەرەوەی ئەنادۆڵ دەژەنرێت، بە تایبەت لە نێو کۆمەڵگاکانی ڕەوەندی ئەنادۆڵدا. بۆتە هێمای بەردەوامی کولتووری لە غوربەت و دەربەدەریدا.

لە ڕووی ئەنترۆپۆلۆژییەوە، باغڵەمە ڕەنگدانەوەی فەلسەفەیەکی کوردی و ئەنادۆڵییە بۆ ژیان. سازێکە ئەوەندەی قسە دەکات، گوێ دەگرێت؛ گوێ لە هەموو ئەو بەسەرهاتانە دەگرێت کە لەدڵی کوردزمانان و عەلەوییەکاندان، پاشان دەیکاتە ئاواز و دەیدات بەگوێی جیهاندا.

لە سەردەمی جیهانگیری خێرا و تێکەڵبوونی کولتووریدا، باغڵەمە وەک بیرخستنەوەیەکی بەهێز دەمێنێتەوە کە موزیک دەتوانێت بە یەکجار یادەوەری و ناسنامە و مانا بێت. باغڵەمە هەمیشە هاواری کوردبوون دەگەیەنێت بە هەمووان. باغڵەمە هەمیشە بە کوردی دەدوێت، تەنانەت ئەگەر ژەنیارەکەی کوردیش نەبێت، تەنانەت ئەگەر خەڵکیش لە زمانەکەی تێنەگەن!

بەشی بکە لە:
رێژوان تەها

نووسەر و موزیسیان