" type="text/css" > Skip to main content

رێژوان تەها

ئەرەبێسک (Arabesk) جۆرێکی موزیکییە لە تورکیا لە کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ و سەرەتای دەیەی ١٩٧٠دا سەری هەڵدا. ناوی “ئەرەبێسک” لە وشەی “عەرەبی”ەوە هاتووە. ئەم موزیکە تێکەڵەیەکە لە هاڵک موزیک، مۆزیکی کلاسیکی تورکی، مۆزیکی عەرەبی و هەندێک کاریگەری ڕۆژئاواییش. ئەم جۆرە موزیکە دەربڕینی هەستی ناخۆش و دڵتەنگییەکانی ژیانی خەڵکە. بەگشتی هونەری چینی هەژار و مامناوەندی تورکیایە و گوزارشت لە خەم و ئازارەکانی ڕۆژانەی ئەوان دەکات.

داهێنانی ئەرەبێسک بەستراوەتەوە بە گۆڕانکارییە قوڵەکانی کۆمەڵگای تورکیا لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا:

کۆچی گوندنشین بۆ شار: لە دەیەکانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠دا، ملیۆنان کەس لە گوندەکان و شارۆچکە بچووکەکانەوە کۆچیان کرد بۆ شارە گەورەکانی وەک ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر بە هیوای ژیانێکی باشتر. ئەم کۆچەرانە زۆرجار ڕووبەڕووی هەژاری، دابڕان خزم و هاوڕێیان، بێکەسی و دەردی عیشق و دابڕان لەیار بوونەوە.

شکستی ئامانجە شارنشینیەکان: سەردەمی کۆماری لە ژێر سەرۆکایەتی ئاتاتۆرکدا، دیدگایەکی ڕۆژئاوایی بۆ نووێبوونەوە و پێشکەوتن پێشکەش کرد. بەڵام بۆ زۆر کەس، ئەمە بەس نەبوو، ستایلی ئەرەبێسک هێدی هێدی بۆ ئەو ناڕازییانە هەڵدەقووڵا؛ ئەرەبێسک بووە دەنگی ئەو کەسانەی هەستیان دەکرد لە کۆمەڵگادا لەبیرکراون و پشتگوێخراون.

سانسۆری موزیکی: حکومەتە کەمالیستەکان هەوڵیان دا بۆ دروستکردنی کەلتوورێکی نیشتمانی “پاک” بە هێنانی هاڵک موزیک و مۆزیکی کلاسیکی ڕۆژئاوایی. مۆزیکی عەرەبی و ئیسلامی-عوسمانی بە گشتی بە کەم و ئاستنزم سەیری دەکران. ئەم سانسۆرە بازاڕی ئەرەبێسکی گەرمکرد و باشتر گەشەیکرد، کە جۆرێک بوو لە دیالێکتیک و لەئەنجامی یەکگرتنی ئەو موزیکانە، ئەرەبێسک درووستبوو.

بەشی بکە لە:
رێژوان تەها

نووسەر و موزیسیان