" type="text/css" > Skip to main content

ئەحمەد جەمال باشترین پیانۆژەنی موزیکی جاز کۆچی دوایکرد

لە ڕێکەوتی 16ی 4ی 2023، ئەحمەد جەمال براوەی خەڵاتی (lifetime achievement Gramy) دیارترین پیانۆژەن و کۆمپۆزەری بواری موزیکی جاز بە شێرپەنجەی پرۆتسات لە ئەمریکا کۆچیدوای کرد.

ئەحمەد جەمال کێیە؟

پیانۆژەن، کۆمپۆزەر و مامۆستای موزیک (ئەحمەد جەمال) بە رەگەز ئەمریکی ناوی راستەقینەی (فردریک راسڵ جۆنز)ە، بەڵام بە ھۆکاری ئەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ ئاینی خۆی بۆ ئیسلام دەگۆڕێت ھاوکات ناوی خۆشی  بۆ (ئەحمەد جەمال) دەگۆڕێت.

ئەو بە باشترین و دیارترین پیانۆژەن و موزیکدانەری مێژووی موزیکی جاز دادەنرێت. ئەحمەد جەمال لە ساڵی ١٩٣٠ لە لە پێنسڵڤەینیا – ئەمریکا لە دایک بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەستیکردووە بە فێربوونی ئامێری پیانۆ. 

بواری ژەنینی موزیکی جاز کلاسیک و شێوازی (cross genre (Music making کردە شێوازێکی تایبەت بە خۆی. ئەحمەد جەمال زۆر زوو بووە خاوەنی شاکارە کاریگەرەکانی موزیکژەنانی سەدەی بیستەم و وەک ناوازەترین ڕابەری گروپی بچووکی موزیکی دەرکەوت.

مایەڵس دەیڤس دەڵێت:

«من ھەموو ئیلھامەکانم لە ئەحمەد جەلالەوە بۆ دەھات». 

دواجار دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەم ئەفسانەیەی موزیکی جاز بۆ دواجار چاوی لێکنا بەڵام سەدان بەرھەمی ناوازەی بەجێھێشت و ناوی بۆ ھەمیشە لە لوتکەی موزیکی جازدا دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک