نوسینی: توانا حەمە
شـانکار لـە 7ی ئەپرێلـی 1920 لـە شـاری واراناسـی ھندسـتان دایـک بـووە، ئـەو گۆرانیبێـژ و ئامێرژەنێکـی گەلـێ بـە توانـای ئامێـری سـیتاری ھنـدی بـوو. لـە تەمەنـی دەسـاڵیدا بـە ھـۆی پەیوەسـت بـوون بـە گروپێکی سـەما کـردن، سـەفەر بـۆ ووڵاتـی فەرەنسـا دەکات، ئیـدی دواتـر ھەمـوو
ژیانـی سـەرقاڵی گەشـتکردنی ھونـەری دەبێـت بـە نێـو ووڵاتانـی دنیـادا.
شـانکار بـە دەرکەوتـن لەگـەڵ ڤایۆلینسـتی گـەورەی سـەده یەهـودی مەنوھیـن و فلیـم سـازی گـەورە ھنـدی (سـاتیا جیـت ری) و گـــــــروپی The Beatles ئینگلیــزی و جــۆرج ھریســون لــە تــەواوی جیھانــدا ناوبانگــی پەیداکــرد. ئــەو باوکــی ئانوشــکا شــانکاری ســێتار ژەنــی بەناوبانگــە چەندیــن كاری هاوبەشــیان هەیــە، گەرچــی نــورا جۆنــز گۆرانییبێـژ و پیانۆژەنـی ناسـراوی جـازە مۆدێـرن كچـی شـانكاره بـەڵام تـا كۆتایـی تەمەنـی پەیوەندییـان بـاش نەبـووه و هەرگیـز جۆنز شـانكار بــه باوكــی خــۆی نەزانیــوه. راڤــی شــانکار بــە یەکێــک لــە ناســراوترین
ژەنیــار و گۆرانــی بێــژە جیھانیــە ناســراوەکانی ھندســتانی ســەدەی ڕابــردوودا دادەنرێــت، چونکــە ڕۆڵیکــی گرنگــی گێــڕا لــە ناســاندنی فەرھەنگــی موزیکــی ھندیــدا و، توانیویەتــی زۆر بــە باشــی ســەرنجی ھەوادارنـی موزیکـی جـاز و ڕاک و کلاسـیک بـەلای خۆیـدا ڕا بکێشـێت. شــانکار خاوەنــی خەڵاتــی گرامــی (گرامافــۆن) Grammy Awards ی جیھانیــە، بەشــداری کــردن لــە کۆنســێرتەکانی گروپــی ئەفســانەی بیتلـز و ھاوڕێیتـی لەگـەڵ جـۆرج ھریسـون گیتـارژەن لـە سـاڵانی 1960 دا ھۆکارێــک بــوو بــۆ زیاتــر دەرکەوتنــی لــە ســەر تەختــی گەورەتریــن ھۆڵـە جیھانیەکانـدا. شـانکار لـە سـاڵانی 1960 بـە ھـۆی میکـس کـردن و کۆککردنــی ئــاوازی و ئامێــری ســیتار ھنــدی لەگــەڵ موزیکــی ڕۆکــدا و نیشــاندانی وەک ڕەنگێکــی تــر و ســتایڵیکی نوێــی موزیکــی، توانــی ھەوادارێکـی زۆری بـەلای ئـەم شـێوازە نوێیـە ی موزیکـدا ڕابکێشـێت.
لــە کۆتایــی تەمەنیــدا دوایــن کار و کۆنســیرتی لەگــەڵ ئاشــونکا ی چــواری نۆڤەمبەرکالیفۆرنیانمایــش دەکات و دواجــار لــە ڕۆژی سێشـمەمە 11 دیسـمبەری 2012 لـە تەمەنـی 92 سـاڵیدا بـۆ ئەبـەد چاوەکانــی لێکدەنێــت و مــاڵ ئــاوای لــە دنیــای موزیــک دەکات. مردنــی شــانکار بــووە جێــی باســی تــەواوی مێدیاکانــی جیھــان و ماڵپــەری فەرمـی خۆیـی دەربـارەی مردنەکەشـی بـەم جـۆرە بـاس لـە مردنەکـەی کـردووە و دەڵێـت: ڕاڤـی شـانکار لـە ماڵەکـەی خۆیـدا لـە سـەنتیاگۆ لـە وولایەتـی کالیفۆرنیـا، لـە کەنـاری ھاوسـەرەکەی و کچـە بچووکەکـەی، بــە ھــۆکاری ھەناســە ســواری و نەخۆشــی دڵ کــە هەرچەنــده پێشــتر جارێـک نەشـتەرگەری بـۆ کـراوە بـەڵام دواجـار بەهەمـان هـۆكار گیانـی ســپاردووە. (مانموھــان ســینگ )ی ســەرۆک وەزیرانــی ھندســتان لــە ووتەیەکیــدا بــۆ بیســتنی ھەواڵــی مەرگیــدا شــانكار بــە (گەنجینەیەکــی میللـی) هیندسـتان ناودەبـات. ھەروەھـا کەسـە نزیکەکانـی و ئەوانـەی لـە ھونـەری شـانکار نزیکـن سـە بـارەت بـە مەرگـی ووتوویانـە:
(بـە مەرگـی شـانکار جیھـان گەورەتریـن موزسـیانی خـۆی لـە دەسـتدا)
http://www.ravishankar.org سەرچاوه