- تیۆریی موزیک بوارێکی بەربڵاو و ئاڵۆزە کە لە چەندین بەشی سەرەکی پێکھاتووە. ئەم بەشانە وەک بەردی بناغە کاردەکەن بۆ تێگەیشتن لە میکانیزم، پێکهاتە، و ئەو هەستانەی لە پشتی ئەو موزیکیەن کە گوێمان لێی دەبێت. لەم شوێنەدا، با لە بەشە سەرەکییەکانی بکۆڵینەوە:
- میلۆدی (Melody): میلۆدی لە ڕێکخستنی چەند تۆنێکی (نۆتەیەکی) سەربەخۆی بەدوای یەکدا پێکدێت، کە هێڵێکی موزیکی دیاریکراو پێکدەهێنن. هەر ئەمەیە کە دەبێتە ئەو ئاوازە سەرنجڕاکێشەی کە لە مێشکتدا دەمێنێتەوە. میلۆدی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گواستنەوەی هەستەکان و دروستکردنی دەستەواژەی موزیکی لە بیرنەکراو.
- هارمۆنی (Harmony): هارمۆنی بریتییە لە لێدانی هاوکاتی دوو نۆتە یان زیاتر بۆ دروستکردنی ئاکۆرد (Chord). دەوڵەمەندی و قووڵی بە موزیککە دەبەخشێت و زۆرجار کاریگەری لەسەر ئەوە دەبێت کە پارچە موزیکیەکە چ هەستێکمان پێدەبەخشێت. هارمۆنی دەتوانێت هەستی شادی، خەمۆکی، گرژی یان ئارامی دروست بکات.
- ڕیتم (Rhythm): ڕیتم بریتییە لە ڕێکخستنی ڕێکخراوی دەنگەکان لە کاتدا، کە هەستی جووڵە و گڕوڤ (Groove) دروست دەکات. ماوەی نۆتەکان، بێدەنگییەکان (پشوو – Rests) و ئەو شێوازانەی کە پێکیان دەهێنن لەخۆدەگرێت. ڕیتم وزە دەبەخشێت و ئاوازی بەرھەمەکە بەڕێوەدەبات.
- پەیژەکان / سکێڵەکان (Scales): پەیژەکان زنجیرەیەک نۆتەی ڕێکخراون کە دەبنە بنەمای میلۆدی و هارمۆنییەکان. تۆناڵیتی (Tonality) و کەشوهەوای پارچە موزیکیەکە دیاری دەکەن. پەیژە باوەکان بریتیین لە پەیژەی مەیجەر (Major)، ماینەر (Minor)، پێنتاتۆنیک (Pentatonic) و کرۆماتیک (Chromatic).
- ئاکۆردەکان (Chords): ئاکۆردەکان لە ڕێگەی کەڵەکەکردنی چەندین نۆتە لەسەر یەکتری دروست دەبن. چوارچێوەی هارمۆنیی بەرھەمەکە دادەمەزرێنن و کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی ئاوازەکە و کاریگەرییە هەستیارییەکەی دادەنێن. ئاکۆردەکان دەتوانن نەرم/ئارامبەخش (Consonant) یان ناڕێک/گرژ (Dissonant) بن.
- داینامیک (Dynamics): داینامیک بریتییە لە ئاستە جیاوازەکانی بەرزی و نزمیی دەنگ لە موزیکدا. قووڵی و جیاوازی زۆر دەکەن و کاریگەریی هەستیاریی ئاوازەکە بەرز دەکەنەوە. زاراوەکانی وەک پیانیستیمۆ (زۆر هێمن/نەرم) و فۆرتیستیمۆ (زۆر بەرز) ئاماژەن بۆ ئاستە جیاوازەکانی داینامیک.
- تیمبر / ڕەنگی دەنگ (Timbre): تیمبر، کە بە ڕەنگی دەنگیش دەناسرێت، ئەو تایبەتمەندییە ناوازەیەی دەنگە کە دەنگێک لە دەنگێکی تر جیا دەکاتەوە. ئەمەیە وا دەکات دەنگی پیانۆ جیاواز بێت لە دەنگی ڤایۆلین، تەنانەت کاتێک لەسەر هەمان نۆتەش لێیان دەدەیت.
- تێکسچەر / چڕی موزیک (Texture): تێکسچەر ئاماژەیە بۆ چۆنیەتی کارلێککردنی توخمە موزیکییە جیاوازەکان بۆ دروستکردنی هەستی قووڵی. دەکرێت سادە یان ئاڵۆز بێت. مۆنۆفۆنیک (تەنها یەک میلۆدی)، هۆمۆفۆنیک (میلۆدی لەگەڵ هاوڕێیەتی مۆسیقی)، و پۆلیفۆنیک (چەندین میلۆدی سەربەخۆ) لە تێکسچەرە باوەکانن.
- فۆڕم / شێواز (Form): فۆڕم پەیوەندی بە ڕێکخستنی ئاوازێکی موزیکییەوە هەیە. هێڵکاری ئەوە دەکات کە چۆن بەشە جیاوازەکان ڕێکدەخرێن، دووبارە دەکرێنەوە و دەگۆڕدرێن. تێگەیشتن لە فۆڕم یارمەتیمان دەدات بەدوای چیرۆکی پارچە موزیکیەکدا بڕۆین و لە یەکگرتووییەکەی تێبگەین.
- ئینتەرڤاڵەکان / مەوداکان (Intervals): ئینتەرڤاڵەکان بریتیین لە مەودای نێوان دوو نۆتە لە ڕووی بەرزی و نزمیی دەنگەوە (Pitch). ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دروستکردنی میلۆدی، هارمۆنی و ئاکۆردەکاندا. ئینتەرڤاڵەکان دەتوانن ئارامبەخش (Consonant) یان ناڕێک (Dissonant) بن.
- نۆتەنوسین (Notation): نۆتەنوسینی موزیک بریتین لە نوێنەرایەتیکردنی نووسراوی بیرۆکە موزیکییەکان. ئاماژە و هێماکانی نۆتە، ڕیتم، داینامیک و زیاتریش لەخۆدەگرێت. ڕێگە بە موزیکژەنان دەدات ئاوازەکان بە دروستی دووبارە بژەننەوە و چەمکە مۆسیقییەکان بگەیەنن.



