خەبات مەولودی بە کچی بەیان دەگەڕێتەوە
خەبات مەولودی گۆرانی بێژ و هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی 8 ساڵە خۆی دوور خستوەتەوە لە دونیای هونەر و گۆرانی و بە کچی بەیان بێدەنگی چەند ساڵەی شکاند .
خەبات خاوەنی 3 ئەلبومی تایبەت و ئۆرجیناڵ بە ناوەکانی گوڵێ، هەژان، وەرزی دووری
کچی بەیان لە هۆنراوەی سوارە ئیلخانیزادە
لە ستۆدیۆ رەزا سادقی لە ڤانکۆڤەری کەنەدا کاری دەنگی بۆ کراوە و لە داهاتویەکی نزیک بڵاودەکرێتەوە
خەبات لە بۆکان لەدایکبووە ،شارەزایی لە مەقامات و حەیران و بەیتی کوردی هەیە و ساڵی 2000 جیالەوەی خەڵاتی باشترین و یەکەمین هونەرمەندی لە ناو سەرجەم نەتەوەکانی ئێران بەدەست هێنا وەک کوردێک بە ئەستێرەی فتستیڤاڵی ناوچەکانی ئێران هەڵبژێردرا