مامۆستا گۆران چی به حه‌مه‌ی نێرگز وتووه ؟
نووسینی: جه‌مالی ده‌لاك .
حاجی عه‌زیزی چایچی( حاجی عه‌زیز بابوجییان ) پێی ده‌ڵێت مامۆستا گۆران بانگت ده‌كات و ئه‌و ڕیزه چایه و ئاوه‌ی بۆ ببه..! ( چووم چایهكهو ئاوه‌كه‌م بۆدانان، مامۆستا گۆران عه‌ینه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر لووتی بوو، كتێبێكیشی له‌به‌رده‌ست بوو، سه‌یری كردم و وتی دانیشه، دانیشتم ، وتی تۆ حه‌مه‌ی نێرگزی ؟ وتم به‌ڵێ ، وتی : كوڕی ئه‌و ئافره‌ته زه‌حمه‌تكێشه‌ی نێرگزی نانه‌وا ؟ وتم : به‌ڵێ ، وتی : حه‌مه پرسیارێكت لێده‌كه‌م به‌ڕاستی وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ؟ بڕوا بكه‌ن هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی شه‌رمم لێده‌كرد، وتی : له‌و ته‌یرانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌زدان حه‌زت لهكامیانه؟ وتم : تووتی ، وتی : من وه‌ك ته‌یرێك خۆشم ده‌وێ ، به‌ڵام مادام لاسایی ده‌كاته‌وه حه‌زم لێی نییه …! دوای سێ ، چوارساڵ ئینجا تێگه‌یشتم مه‌به‌ستی له‌و پرسیاره چی بوو؟! ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌ی فێركردم كه نابێ چیتر لاسایی خه‌ڵك بكه‌مه‌وه ، كه‌لاسایی بكه‌مه‌وه وه‌ك ئه‌و تووتییهم ، ئه‌وه بۆ من بوو بهدهرسێك تائێستاش له‌بیر ناچێته‌وه) ….
ئه‌وه وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ده‌نگخۆشانه‌ی توانای چڕینی گۆرانیان هه‌یه ، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ڕێچكه‌یه‌ك بۆخۆیان بدۆزنه‌وه و واز له‌لاساییكردنه‌وه بهێنن