" type="text/css" > Skip to main content

کۆد و نێهێنیەکانی فیلمی the legend of 1900

نووسینی: ئاری عومەر

چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە منداڵێكی ساوا دەكات كە لە گەشتێكی دەریایی لە باخیرەیەكی گەورەدا لە ژووری ریستۆرانتی ئەو پاپۆرە گەورەیەدا لەناو پارچە مقەبایەكدا لەسەر پیانۆیەك بەجێدەهێلرێت و پیاوێكی رەش پێست كە لە كەنوی ئاگردانی خوارەوەی پاپۆرەكەدا كاردەكات و كاتێك گەشتێك تەواو دەبێت كە ئاراستەی گەشتەكە بەرەو نیۆركی ئەمریكایە دەچێتە سەرەوەی پاپۆرەكە بەمەبەستی ئەوەی تابزانێت كە ئاخۆ هیچ پارچە خشڵێك لە گەشتیاران بەجێنەماوە ،بەڵام بەرێكەوت ئەو منداڵە دەدۆزێتەوە هەڵیدەگرێتەوە ودەیباتە خوارەوە لەگەڵ خۆی لەگەڵ ئەو هەموو دەنگی ئامێرەی پاپۆرەكە منداڵەكە بەرەو گەورەبوون دەچێت سەرەنجام لە شەوی سەری ساڵی 1900 ئەو كرێكارە رەش پێستە ناوی دەنێت( تی دی لیمون 1900) كە بەجۆریك ئەو كریكارە رەش پێستە خۆشی دەوێت كاتێك تەمەنی لیۆن دەگاتە نۆ ساڵان هەوڵی ئەوەدەدات فێری خوێندەواری بكات بە ڕادەیەك منداڵەكە پرسیارێك لە كرێكارەكە كە بە باوكە بانگی دەكات دەڵێت”باوكە ووشەی دایە بەواتای چی ئەویش لە وەڵامدا تا ئەوە دەرنەخات كە بێكەسە دەڵێت دایك واتا ئەسپ ،تا بەهۆی ئاسنێكی گەورەوە ئەو باوكەی ناو كەشتیەكەی دەمرێت،منداڵەكە جارێكی تر هەتیو دەكەوێت و پاش نۆ ساڵ لە ژێر ئەو كەنوە رۆژێك سەردەكەوێتە سەرەوەی كەشتیەكەو یەكەم نیگای چاوی دەبرێتە سەر پیانۆیەك كە لەهۆڵی ئاهەنگێرانی گەشتیاران بوو راستەوخۆ دەچێتە سەری و بە شێوەیەكی سەیر عەزفی پیانۆكە دەكات هەموو گەشتیاران لەخەو رادەمێنن و دێن بۆ بینینی ئەو منداڵە،پاش چەندین ساڵ گەورەبوون بە بێ‌ دابەزین لەناو ئەو پاپۆرە ئەو منداڵە دەبێتە باشترین پیانۆ ژەنی بەجۆرێك هەموو گەشتیاران بە ژەنینی پیانۆكەی دەكەونە سەماو جۆش و خرۆش هەربۆیە یەكێك لە هاورێ‌ ژەنیارەكانی كە گێڕەرەوەی ئەم چیرۆكەیە بۆ دوكاندارێكی فرۆشتنی ئامێریی كۆنی مۆسیقی كاتێك لە گەشتێكدا پێكەوە موزیک دەژەنن لەكاتی موزیک ژەنیندا لە 1900 دەپرسێت ئەم هەموو موزیکیە لە كوێوە دێن ئەویش لە وەڵامدا دەلێت”سەیری ئەو ژنەی بەرامبەرت بكە گوێ‌ لەم موزیکیانە بگرە و سەیر بكە ئەو ژنەت بینیوە وەك ئەوە وایە كە حەپەسابێت بیرلە شتێكی قوڵ دەكاتەوە سەیری ئەو پیاوە بكە كە وەكو ئەوە وایە خەمێكی قوڵی هەبێت هەرگیز لە یادەوەری نابێتەوە سەیری ئەو پیاوە بكە كە چاكەتو پانتۆڵەكەی بۆی نابێت تەماشای رۆشتنەكەی بكە،هەموو موزیکكانم لەمانەوە دێن ،ئەمەش ئەومان پێدەڵێت كە دەبێت لە ریگەی زمانی موزیکوە ووشە دەربرێت مرۆڤ بە بینینی ئەم دیمەنە دەزانێت چەند جوان ئەم موزیکیە لەگەڵ جوڵەو ماتبوونی ئەو كەسانە گونجاندویەتی بەمش ئەومان پێدەڵێت كە موزیک ئاوێزانی روح دەبێت لەوێوە ژیان ئاراستەی راستیمان دەكات پاش چەندین ساڵ پیانۆ ژەنینین رۆژێك گەورەترین پیانۆژەنی میتۆدی جاز دەهێنن و دەكەونە كێبەركێكی یەكتر بە شیوەیەك ئەوەی لەو ئاهەنگەدابە بە ژەنیینی ئەو موزیکرە هەموویان سەرسام دەبن خۆدی 1900 دەكەوێتە گریان بە هەردوو چاوی فرمێسك دێتە خوارەوە كاتێك هاورێكەی پێی دەڵێت “تۆ ناتوانیت كێبركێ‌ بكەی”بەڵام كاتێك ئەم دەچێتە سەر پیانۆكە هەمان موزیکی پیاوە موزیکرەكە دەژەنێتەوە دواتر كاتێك كاتێك موزیک ژەنە بەناوبانگەكە تورەدەبێت جگەرەیەك دادەگیرسێنێت و لەسەر پیانۆكە دایدەنێت بە جۆرێك هێشتا جگەرەكە تەواو نەبووە ئەم خۆشترین ئاواز دەژەنێت ، 1900 لە دوای ئەم جگەرەیەك دەهێنێت بەبێ‌ داگیرساندنی دەست دەكات بە ژەنین بەجۆرێك هەموو كەسێكی ناو هۆڵەكە سەرسام دەكات یەكێك جگەرەكەی دەكەوێتە سەر پانتۆڵەكەی و یەكێكی تر قژە دەستكردەكەی دەكەوێت و یێ‌ ئاگایە دواتر بەبێدەنگی بە تەلی پیانۆكە دادەگیرسێنێت و بە پیانۆ ژەنكە دەلێت فەرموو بیكێشە من جگەرە كێش نیم بەمەش دەیباتەوە ئەمەش ئەوەمان پێدەلێن كە هەموو شتێك سەرەتا بە لاسایكردنەوە و دواجار گەیشتن بە رێگای سەركەوتن ،پاش ئەوەی هاورێكانی چەندین جار داوای لێدەكەن دابەزێتە خوارەو لە پاپۆرەكە تاكو شار ببینێت بەڵام ئەو بریار دەدات دانەبەزیًت ،بەڵام كاتێك كچێك لە گەشتێكدا سەرنجی رادەكێشێت بریار دەدات دابەزێت ،پەندێك هەیە كە دەڵێت “خۆشەویستی چۆك بە هەموو شتێك دادەدات”بەمەش 1900 لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەو كچە بریار دەدات دابەزێتە خوارەوە كاتێك بە خۆی و جانتاو كڵاوەكەیەوە لەناوەراستی پەیژەی زەوی و پاپۆرەكەوە دەوەستێت بیردەكاتەوە گەر دابەزێتە سەر زەوی بە دوای ژیاندا دەروات و خۆشەویستی دەكات ئەگەریش دانەبەزێت دەبێت مردن هەڵبژێریت و بۆ دواجار كڵاوەكەی فرێ‌ دەداتە ناو دەریاكەوەو بریار دەدات دانەبەزێت ،ئەمەش ئەومان پێدەڵێت كە خۆشەویستی چۆك بە هەموو شتێك نادات و پێچەوانەی ئەو پەندە راستە بەمەش دەگەرێتەوەو لە پاش 34 ساڵ لەناو ئەو پاپۆرە پاپۆرەكە دەتەفێننەوە و لەناویدا دەمرێت كۆتا ساتی ژیانی بە موزیک كۆتای پێدەهێنێت،كۆدو نهێنیەكانی ئەم فیلمە ئیجگار زۆرە هەر بەهۆی ئەم هۆیەشەوە خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆر بەحۆرە لەوانە:

فیلمی the legend of 1900) لە لایەن دەرهێنەری بەرەگەز ئیتاڵی Giuseppe Turnstone كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ كراوە لە لایەن ئەكتەری بەناوبانگ Tim , Roth كە كاراكتەری 1900ەو Pruitt Taylor Vince كە هاورێ موزیک ژەنەكەیەتی و بۆ كراوە لەگەڵ ئەوەشا حیكایەتخوانی فیلمەكەیە و كاری سینەماگرافیكی لە لایەن Lajos koltai بۆ كراوە كاری میوسیقیشی لە لایەن Ennio Morricone ە ،ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی وەك world-wideو چەندین خەڵاتی تری جیهانی لەوانە:
لە ساڵی 1999 خەڵاتی باشترین سینەما گرافیكی و باشترین دەرهێنان و باشترین موزیکو باشترین دیزاین باشترین فیلم وەرگت ،هەر لەهەمان ساڵدا خەڵاتی (ئەورپا بۆ فیلم)ی پێبەخشرا لە بواری باشترین وێنەگرتن،لە ساڵی 2000دا خەڵاتی Golden Globe Award ی پێبەخشرا لە باشترین فیلم و خەڵاتی Guild of German Art House Cinemas و خەڵاتی Italian National Syndicate of Film Journalists بۆ باشترین دەرهێنان باشترین فیلم باشترین موزیک باشترین دیزاین،خەڵاتی Golden Satellite Award و چەندین خەڵاتی تر

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک