" type="text/css" > Skip to main content

ئەو ژنەی گۆرانی فۆلکلۆری ناوچەی سلێمانی قەرزاریەتی.

هەموومان گۆرانییەکانی «ئەی بێنن، بێنن» و «ئامینێ و ئامین» و «هەی بەلار و بەلار»مان بیستووە، بەڵام کێ ئەم گۆرانیانەی بە زیندووی تا ئێستا هێشتەوە؟

بەهیجە ئیبراهیم یاقوب، ئەو ژنە جووە بوو کە بەهاوکاری کۆمپانیاکانی «ئۆدیۆن و بەیزا فۆن» بە ناوی خوازراوی «دایکی جەمال» دەیان گۆرانی فۆلکلۆری تا ئەبەد لە ناوچەی سلێمانیدا بە زیندووی هێشتەوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک دایکی جەمال لە ساڵی 1908 لە هەڵەبجە لە دایکبووە، دواتر شوی بە پیاوێکی موسڵمان کردووە و لە ساڵی 1979 لە بەغداد کۆچی دوایکرد و لە گۆڕستانی شێخ مارف نێژراوە.

لە بەناوبانگرین گۆرانییە زیندووەکانی دایکی جەمال ئەم گۆرانیانەن:
-ئامینە و ئامین هەرتۆی دونیا و دینم
-قۆڵەکەت بێنە، بیکە سەرینم.
……………………………………………………………………..
ئای بێنن بێنن، گالێسکان بێنن
یارم منداڵە و دڵی مەشکێنن.
……………………………………………………………………..
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
بە فیدای مەمکۆڵەی گوڵهەنارت بم.

بەشدار فەرەج

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک