كەم ژیا بەڵام هونەرێكی گەورەی پێبەخشین
نووسینی: جەمالی دەلاک
دوای (40) ساڵ تێپه‌ڕبوون له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵسۆز‌و خاك و هونه‌ر خۆشه‌ویسته ، له‌مانگی (4) ی ساڵی (2021) گۆرانییه‌كی نه‌بیستراوی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید ، به‌بێ مۆسیقا به‌ناوی ( شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ) هۆنراوه به‌رزه‌كه‌ی ( وه‌فایی) له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته كانی سه‌ده‌ی پێشوو خوێندوویه‌تی ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( شوان عه‌بدولڕه‌حمان خه‌فاف) خاوه‌نی تۆمارگای ( ئۆسكار) بڵاوكرایه‌وه.
دوارۆژه‌كانی ئاوابوونی خۆری ته‌مه‌ن و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند قادر كابان…؟!
هونەرمەندی شه‌هید وەك نەریتی ڕۆژانەیی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵیان نزیك بازاڕبووه، هەموو نیوەڕۆیەك بۆنان خواردن و كەمێك پشوودان گەڕاوەتەوە ماڵ پاشان گەڕاوەتەوە دوكانەكەی و درێژەی بەكاری سه‌رتاشین داوە ، بەڵام ڕێكەوتی ( 28/2/1981) ئەو ڕۆژە ، ڕۆژێكی شووم و جیاواز لەڕۆژانی ڕابردوو، كاتژمێر (2) ی پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە هونەرمەند دەگەڕێتەوە دوكانەكەی ، چەتەوڵەكانی حیزبی بەعس لەبۆسەدا دەبن بۆی لە دوكانەكەی قۆڵ بەستی دەكەن و ڕاپێچی زیندانی ئەمنی سلێمانی دەكەن ، بەداخەوە هەرو ڕاپێچكردنە بوو چیتر ئەو هونەرمەندە ئازیز‌و هەست ناسكە نەگەڕایەوە ، حیزبی بەعس وەك نەریتێكی شۆڤێنیانەیان هەمیشە سڵیان لە جوانی هونەرو هونەرمەند و كەسایەتی و بەهرەمەند كردۆتەوە ، كەسایەتی ئەم هونەرمەندەیان بەمەترسی لە قەڵەم داوە ، چونكە پیلانی دەستگیركردنی قادركابان لەبەڕێوەبەرایەتی ئەمنی كەركوكەوە داڕ‌ێژرابوو و داوا لە ئەمنی سلێمانی دەكات بەزووترین كات دەستگیری بكەن ، دوای گرتنی تەنها بۆماوەی دوو ڕۆژ لەئەمنی سلێمانی دەیهێڵنەوە و ڕەوانەی ئەمنی كەركوكی دەكەن ،بەداخەوە مەرگ وزیندانە تاریك و ڕەشەكانی بەعس مەودای نەدا درێژە بەكاری هونەری بدات ، ئەگەر لەژیاندا بمابایه بێگومان بەرهەمی باشتر و ناوازە تری بۆ دەخوڵقاندین ، هەرچەندە ئێستاش بەرهەمەكانی بۆ هەمیشە بەنەمری دەمێننەوە ، چونكە دەنگ و بەرهەمەكانی بوونەتە شێوازێكی هونه‌ری تایبه‌ت به‌شه‌هید قادر كابان. دوای دەستگیركردن و سەرنگومكردنی قادركابان بەبڕیارێكی فەرمی لەلایەن حیزبی بەعسی دیكتاتۆرەوە، هەموو بەرهەمە تۆماركراوەكانی لەتەلەفزیۆنی كەركوك ڕادەگیرێن و چیتر بڵاوناكرێنەوە.
جێی داخ و په‌ژاره‌یه كه هونه‌رمه‌ندی سه‌رنگومكراو قادر كابان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له دوكانه‌كه‌ی قۆڵبه‌ست ده‌كرێت ، تائێستاش هیچ زانیاریی و شوێنه‌وارێك له گڵكۆی بوونی نییه ، خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی كابان ماوه‌ی زیاتر له (10) ساڵ له‌ده‌رگای ( ئه‌من و مخابه‌رات و ئیستخیبارات و هه‌موو زیندانه‌كانی به‌عس یان دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ هوودهبوو ، هه‌ر زیندانیه‌كی سیاسی ولهههرشوێنكێك ئازاد بكرایه ، خاتوو ( نه‌سرین) ی هاوسه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی خۆیان گه‌یاندۆتێ به‌ڵكو سۆراخێكیان چنگ كه‌وێت ، له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌رانه، كه‌وتنه به‌رده‌ستی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان، ته‌نها وهفاتنامهیهك به‌رده‌ست كه‌وتووه كه ئاماژه‌یه به‌له‌سێداره‌دانی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید ده‌دات له‌ڕێكه‌وتی ( 1/7/1981) واته دوای چه‌ند مانگێك له‌ئازار و ئه‌شكه‌نجه به‌داخه‌وه له‌سێداره‌یان داوه.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی هونەرمەندی شەهید و ڕوحی شاد و بەرزی و نەمری بۆ كەسایەتی و هونەرەكەی ،یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كابان هه‌موو كات به‌رزو به‌ڕێز بێت.
به‌پێویستی ده‌زانم رۆڵ و ماندووبونی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری تیپەكانی ( سلێمانی و مەولەوی و هەولێر ) به‌رزبنرخێنین و سوپاسگوزاریان بین، كەلەگەڵ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كاباندا كاری هونه‌رییان ئه‌نجامداوه‌و، دەست خۆشیان لێبكرێت و دەستی ماندووبونیان بەڕێزو حورمەتەوە بگوشرێن، چونكە ئەو تیپە موزیكانە گەورەترین خزمەتیان بە هونەرو هونەرمەندانی گەلەكەمان كردووە و بۆ هەمیشە جێگەی شانازین،
له‌یادی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كاباندا، به‌پێویستی ده‌زانم كه ئاماژه به‌و كاره هونه‌رییه جوانه‌ی هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش ( زاهیر صدیق) بده‌م ،لەرێگەی هونه‌رمه‌ند (نەهرۆی ساڵح دەلۆیی) و بە سپۆنسەری ( ئازاد عەبدوڵڵا حەملان) لە وڵاتی سوید. دیواربه‌ندی بۆ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادركابان دروستکرد، ئه‌وه كاره شیوازیکی هونەری نوێ بوو كه‌له‌ساڵی (1999) له‌به‌رده‌م هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كابان له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و دیواربهندییهی هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر كابان لادرا.
جه‌مالی ده‌لاك 20/9/2021
سه‌رچاوه : (1 و 4 و 9) سایتی خاك ،، شه‌هێن سابیر ،، 19/7/2016
(2 ) چراكانی نیشتمان ،، 9/4/2018 ،،، ئه‌كاونتی به‌ڕێز خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، فه‌یسبوك
(3 و 8) به‌رنامه‌ی چراكان ، كه‌ریم كابان ، ئامادهوپێشكهشكردنی (ئه‌میر عومه‌ر) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس (2006)
(5) هۆنراوه‌ی ( عومری شیرین) دیوانی ئه‌خۆل ، لاپه‌ڕه (108)
(6) هۆنراوه‌ی ( فریشته) دیوانی كامه‌ران موكری ،، سه‌رپه‌رشتیكردنی ( حسێن به‌فرین) لاپه‌ڕه (345)
(7) هۆنراوه‌ی ( له‌درزی په‌چه‌وه) ،، دیوانی گۆران ، سه‌رجه‌م شیعره‌كانی عه‌بدولڵا گۆران، كۆكردنه‌وه‌و پێشه‌كی ( محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم) لاپه‌ڕه (58)
(10) دیدارم له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) كتێبخانه‌ی ئاشتی ، بازاڕی (داون تاون) ڕێكه‌وتی (16/9/2021)
(11) له‌ڕێكه‌وتی ڕۆژی شه‌ممه (18/9/2021) له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌م له‌هونه‌رمه‌ند و مامۆستا( جان تۆماس ) وه‌رگرتووه.
(12) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ( جیهانبه‌خش كۆیی) شه‌ممه 18/9/2021)