موزیک و ئەدەب
نووسینی: سه‌باح ئیسماعیل
(پێشه‌كییه‌ك بۆ ڕۆمانی زریاب)
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه، موزیكژه‌نی ناوداری نه‌مسایی مۆزارتی مه‌زن ده‌رمانخوارد كراوه و ئه‌وەی ژارخواردی كردووه موزیكژه‌نی ئیتاڵی سالێریی هاوه‌ڵی بووه، ئه‌وه بۆ پووشكینی باوكی ئه‌ده‌بی ڕووسی (1799-1837) بووه هه‌وێنی نووسینی شانۆنامهریهك به ناوی مۆزارت و سالێری.
دواتر، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شانۆنامه‌یه میلۆش فۆرمان فیلمی ناوداری “ئه‌مادیۆس”ی به‌رهه‌م هێنا. له به‌شی یه‌كه‌می شانۆنامه‌كه‌ی پووشكیندا سالێری به ناڕهزایییهكی تونده‌وه دژ به دادپه‌روه‌ریی خودایی قسان ده‌كات، “چما بۆچی ئه‌مێك تا ڕاده‌ی مردن ئاشقی موزیك بێت و له منداڵییه‌وه ژیانی له‌پێناو موزیكدا ته‌رخان كردبێت، كه‌چی ئه‌م به‌هره‌یه بۆ كه‌سێكی ساده‌ی شێت ده‌ڕوات”.
ئه‌وده‌می مۆزارت گه‌یشته ڤیه‌ننا، جوزێفی دووه‌می ئیمپراتۆر سالێریی وه‌كو موزیكژه‌نی كۆشك هه‌ڵبژارد. سالێری وای لێهات زۆری ڕێز لێ ده‌گیرا، به‌تایبه‌ت لای ئه‌ندامانی چینی ناوه‌ند.
مۆزارتی به‌هره‌دار چه‌شنی فریشته دابه‌زییه سه‌ر زه‌وی، ده‌تگوت ئاوازه‌كانی له به‌هه‌شته‌وه هێناون. هێنده‌ی نه‌برد سالێری له ترسی توانای گه‌وره و له ئاوه‌زبه‌ده‌ری مۆزارت تاڵاوی ده‌رده‌ئیره‌یی و به‌دگومانی ناخی ده‌كرۆژی و هه‌لاهه‌لای ده‌كات. ده‌كه‌وێته دژایه‌تی كردنی مۆزارت، تاڕاده‌ی ژەهرخواردكردنی.
هه‌ڵبه‌ت مێژووی نووسه‌ر و ڕووناكبیران گه‌لێك شێوازی ململانێی نێوان گه‌وره‌كانی بۆ تۆمار كردووین، چونكه گومڕه‌شی (غیره) جووڵاندوونی. به شێوه‌یه‌ك هیچ بارانێك نه‌یتوانیوه شوێنپێكانی له ناو دڵ و ئاوه‌زی مرۆڤه‌كاندا بسڕێته‌وه.
ئینگلیز ده‌ڵێت: هیچ به‌دگومانییه‌ك له به‌دگومانیی ئافره‌ت توندتر نییه، مه‌گه‌ر به‌دگومانیی نووسه‌ران له یه‌كدی. مێژوو ناوی زۆری له‌م باره‌یه‌وه بۆ تۆمار كردووین، وه‌ك ئیره‌یی و ناكۆكیی نێوان مه‌عه‌ڕی و شه‌ریف ڕه‌زی، موته‌نه‌بی و ئه‌بو فیراس ئه‌لحه‌مدانی، جه‌ریر و فه‌ره‌زده‌ق، له مێژووی نوێشدا نێوان ئه‌حمه‌د شه‌وقی و حافز ئیبراهیم، زه‌هاوی و ڕه‌سافی، جه‌واهیری و به‌یاتی.
مه‌ی زیاده‌ی ژنه‌نووسه‌ری لبنانی، كه به هۆی زیره‌كییه‌كه‌یه‌وه نۆ زمانی ده‌زانی، بووبووه بزوێنه‌ری ئیره‌یی لای گه‌لێك نووسه‌ری ناوداری سه‌رده‌مه‌كه‌ی، وه‌ك: خه‌لیل مه‌تران، ته‌ها حوسێن، حافز ئیبراهیم، عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد، ئه‌حمه‌د شه‌وقی، مازنی، ڕه‌یحانی و هی تریش.
تاهیر وه‌تاری سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ری ڕۆمانی جه‌زائیریی نووسراو به زمانی عه‌ره‌بی، ئیره‌یی و به‌دگومانیی به‌رابه‌ر ڕه‌شید بوچه‌دره‌ی ڕۆماننووس كه‌م نه‌بوو. ڕه‌شید بوچه‌دره‌ش هه‌مبه‌ر كه‌مال داودی ڕۆماننووس هه‌مان هه‌ست ختووكه‌ی ده‌دا.
ئه‌م ئیره‌ییبردنه‌ش مه‌رج نییه هه‌ر ئیره‌ییبردن به ماده و دارایی بێت، ده‌شێت به پێگه و پایه‌ی مه‌عنه‌وی، به توانا و لێهاتوویی، به جوانی و شۆخی، به توانای داهێنان لای كه‌سێك بێت كه‌سی ئیره‌ییبه‌ر شكی نابات.
نووسه‌ری پیرۆیی ماریۆ بارگاس یۆسا كاتێك گوتی، به‌دگومانی ئاوه‌ز ده‌شێوێنێت و ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ژیرانه نادات، باش ده‌یزانی ئیره‌یی نووسه‌ران كاریگه‌رتر و به ئازارتره له ئیره‌یی كه‌سانی ساده. ئیره‌یی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو شته‌كان تێكوپێك بدات، گڕیان تێ به‌ردات و بوونیان بسڕێته‌وه. دوورنییه بگاته ڕاده‌ی خۆكوشتن. وه‌كو ئه‌وه‌ی له نێوان دوو ڕۆماننووسی هه‌ره مه‌زنی ژاپۆن، یۆكیۆ میشیما و كاواباتادا ڕووی دا. ئه‌و دوو نووسه‌ره بۆ پتر له نیو سه‌ده نامه‌یان گۆڕییه‌وه، نامه‌كان پڕ بوون له ڕێز و خۆشه‌ویستی، تاكو كاواباتا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت، ئیدی كێچ كه‌وته كه‌وڵی میشیماوه، به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هاوڕێكه‌ی نه‌گرت. ده‌موده‌ست پێوه‌ندییه‌كه‌یان ڕووی له خراپی كرد. میشیما به‌هۆی ئیره‌یییه‌وه نه‌یتوانی پیرۆزبایی له مامۆستاكه‌ی بكات. ئه‌وه‌بوو خۆی كوشت. هه‌ر دوای دوو ساڵ له خۆكوشتنی میشیما، كاواباتاش خۆی كوشت. چون كاردانه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌كه‌ی بێت.
نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته، كاتێك ساڵی 1960 ئه‌لبێر كامۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ ده‌به‌خشرێت، ده‌چێت بۆ لای هاوسه‌ری ڕۆماننووسی گه‌وره نیكۆس كازانتزاكی (1883ـ1957) له یۆنان، پێیده‌ڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته شایانی كازانتزاكی بوو نه‌ك من.
به هه‌مان شێوه محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هابی سترانبێژ ڕقی له ڕیاز سونباتی بوو، قه‌سه‌بچییش له به‌لیغ حه‌مدی. هه‌ڵبه‌ت به ده‌گمه‌ن ئیره‌یی و به‌دگومانی و ناكۆكیی له نێوان زانایه‌ك و نووسه‌رێك، نووسه‌رێك و موزیكژه‌نێك، خۆشنووس و نیگاركێشێك، دارتاش و ئاسنگه‌رێك، بازرگانێكی ئاوریشم و بازرگانێكی كاغه‌زدا ده‌بینیت، چونكه بواری كاركردنیان جیاوازه و به‌رژه‌وه‌ندییان دژ به یه‌كتر ناوه‌ستێته‌وه. گۆته جوانی بۆ چووه ده‌ڵێت: داهێنان هه‌تاكو لێته‌وه دوور نه‌بێت، ناتوانی ددانی پێدا بنێیت. هه‌موو ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی ئیره‌یییان به یه‌كدی بردووه، یاخود گومانڕه‌شییان به‌رابه‌ر یه‌كتر لا دروست بووه نزیك بوون له یه‌كدییه‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاریی ڕۆحی و هزریی كه‌سی ئیره‌ییبه‌ره، له ئه‌نجامدا ده‌بێته مایه‌ی به‌دبه‌ختییه‌كی زۆر بۆی و هه‌رچییه‌ك ده‌كات ئه‌و هه‌سته دژواره ناهێڵێت به‌خته‌وه‌ر بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر كات ئیره‌ییبه‌ران كه‌سانی بێبه‌هره و ته‌مبه‌ڵ و بووده‌ڵه‌ن، به‌و ئیره‌یییه كوشنده‌یه‌یان، كه چه‌شنی مۆرانه ڕۆحیان ده‌كرۆژێت، ده‌یانه‌وێت دژایه‌تیی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن له خۆیان به‌هره‌مه‌ندتر و به‌تواناتر و داهێنه‌رترن.
هه‌ڵبه‌ت له كۆی ئه‌م ناكۆكییانه‌دا ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه و نه‌مری به‌ده‌ستبهێنێت به‌رهه‌می باڵا و ڕه‌سه‌ن و پڕ له داهێنانه.
هه‌موو ئه‌و ئیره‌یی و به‌دگومانی و ناكۆكییه كوشندانه‌ی باسمان كردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی مێژوو وه‌كو خۆیان دووباره ببنه‌وه، ته‌واو له‌م ڕۆمانه‌دا خه‌ست بوونه‌ته‌وه و به‌دی ده‌كرێن. ئیسحاق موسڵیی موزیكژه‌نی پیر دژی زریابی تازه‌لاوی به‌هره‌مه‌ند، زریابی كۆیله و قوتابیی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه. له‌وه ده‌ترسێت زریاب شوێن و پایه‌ی وه‌ك موزیكژه‌نێك له كۆشكدا له‌ق بكات و ئه‌م بكه‌وێته پاش قوتابییه‌كه‌یه‌وه. هه‌ر هێنده‌ی ئیره‌یی ده‌كه‌وێته گه‌ڕ، ئیدی شاردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێت و ورده ورده ده‌بێته مایه‌ی داڕمانی ئاكاریی لای كه‌سی ئیره‌ییبه‌ر، ئه‌مه ئه‌گه‌ر جاری وا هه‌یه نه‌بێته هۆی ئه‌نجامدانی تاوانیش. “له دوێنێوه من گه‌وره‌ی تۆ نیم. ڕاست و ڕوون ده‌بم له‌گه‌ڵتدا. ئه‌ی نازانیت ئیره‌یی ده‌ردێكه له كۆنترین ده‌رده‌كان و له هه‌موویان پتر كار له ناخ ده‌كات و قووڵترین زام له‌سه‌ر دڵ جێده‌هێڵێت؟”.
ئه‌م ڕق و كینه و نه‌یاری و شه‌ڕه‌ی دژ به زریابی تازه‌كار ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی له داهێنان و نوێبوونه‌وه بوه‌ستن، ته‌نیا كاری ئه‌وان له‌بری به‌ره‌وپێشچوون له ژه‌نین و ئاواز، دژایه‌تیی یه‌كدی بكه‌ن. بۆیه ئیسحاق موسڵی لای خه‌لیفه هاڕوونه ڕه‌شید قسه‌ی خراپ له‌سه‌ر زریابی زێده به‌هره‌داری بێ‌تاوان و بێگوناه ده‌كات، له ئه‌نجامدا هه‌ر به خۆی ده‌یڕه‌نجێنێت و وڵاتبه‌ده‌ری ده‌كات.
لێ زریابی زۆرزان له هونه‌ری ئه‌ته‌كێت و خواردن، زریابی بلیمه‌ت له موزیك، زریابی بۆ موزیك خوڵقاو، وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌سه‌ن، هه‌موو خه‌می ئه‌و عووده‌كه‌ی و ئاوازه‌كانی بوو، كۆڵی نه‌دا و هه‌ر هێنده‌ی سه‌قامگیر بوو، ژێی پێنجه‌می بۆ عووده‌كه‌ی دانا و زمانێكی نوێی به ئامێری عوود به‌خشی. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو به دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی موزیك داده‌نرێت، ئه‌وده‌می له به‌غدای (یه‌كه‌مین جار دوورخراوگه و دواتر نیشتمانی ئه‌ویان) دوورخسته‌وه، له قورتوبه‌ی ئیسپانیا دایمه‌زراند. جگه له‌وه‌ی ژیاری ئیسلام و ڕۆژهه‌ڵاتی گواسته‌وه ئه‌نده‌لوس و له‌وێشه‌وه ئه‌وروپا و جیهان.
زریابی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد مێژووی ئیسلام سته‌می لێ كردووه، له ڕێی مێژووی ڕۆژئاواوه پتر ئاوڕی لێ درایه‌وه وه‌ك له ڕۆژهه‌ڵات، له‌وێ ناسرا و زیاتر سوودیان له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی وه‌رگرت.
مخابن، داهێنه‌ران له هه‌ر كوێیه‌ك بووبن، له هه‌ر ڕۆژگارێكدا ژیابن، ئاسووده‌یییان به خۆوه نه‌بینیوه و ئیره‌یی هاوپیشه‌كانیان هه‌مبه‌ر داهێنانه‌كانیان ئازاری داون و لێنه‌گه‌ڕاون ئاسووده‌بن. تاكو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ندێك جار ئیره‌یی سه‌ری داهێنه‌ری خواردووه و توانا و كاراكته‌ری سه‌ركه‌وتووی تیرۆر كراوه و زریاب ئاسا به‌م ڕۆژگاره‌وه به‌ده‌م ئازاری پێكانی تیری ئیره‌یییه‌وه تلاوه‌ته‌وه.