موزیک وه‌ك سه‌رمایە
ئامادەکردنی: ئازاد مەعروف
به پێی تێڕوانینی هونه‌ر وه‌ك بازاڕی ئازاد له ئازادی هونه‌رمه‌ند بۆسهندنی مافه‌كانی به تێكۆشان هه‌میشه‌و به ڕۆشتنێكی هێواشی مێژویی له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامی ئابوریانه‌ی خۆیدایه، تائه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زیاتر بێت ژماره‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و سه‌رمایه‌یان زیاتر ئه‌بێت ،سه‌رمایه‌یه‌ك كه نایه‌وێت له‌پانتایی ململانێی هونه‌ری له‌ناو بچێت ده‌بێت سوود له زۆرترین ڕێژه‌ی پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنیكی وه‌ربگیرێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان و خواسته كه‌ڵه‌كه بوه سه‌رمایه‌داریه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مڕۆ له گشت جهان بۆته هۆكارێكی گه‌وره‌ی زانستی ته‌كنیكی سه‌رده‌می نوێ وه له‌و ناوچانه‌ش كه ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریانه بۆ هونه‌رمه‌ند به ئاسته‌م به دهسدێت یاخود زه‌مینه‌ی له‌باری یاسای لیبرالیزم بۆی له گۆڕێدانیه ،سه‌رمایه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌ك سامانێكی ئایدۆلۆژی له بوندایه كه هونه‌رمه‌ند به هه‌وڵ و تێكۆشانی ته‌كنیكی ئایدۆلۆژی به ده‌ر له ته‌كنیكی هونه‌ری و زانستی له‌نێو ڕێكخراوی سیاسی بۆ به‌هێز كردنی تیرهگهریهتی و نهتواندنهوهی له‌نێو كۆمه‌ڵگه لهتێكۆشاندایه به‌جۆرێك تابێت ژماره‌ی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌كات له هه‌مانكات ئاستی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌رهه‌مه شاكاره موزیکیهكانیش به‌ره‌و كوێربونهوهو نه‌مان ئه‌چێت و به‌رهه‌می هونه‌ری ههرهمكی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ،له‌م بونه‌دا دژبه‌ره خودیه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام شاڵاوه تیرهگهریهتیه تۆڕگهلیه دهستهگهرهكان تابێت په‌ره‌ده‌سه‌نێت و ده‌زگا هونه‌ریه حكومی و ناحكومیه‌كان به نهێنی كۆنترۆڵ ده‌كات و بۆخۆی به‌كاری ده‌هێنێت كه هه‌رله ئه‌نجامی ئه‌م بهكارهێنانهدایه كه‌نه‌ك به‌ته‌نها بوژاندنه‌وه‌ی بواری به‌رهه‌مداری به‌ره‌و كوێربونهوه ده‌ڕوات به‌ڵكو خودی هونه‌رمه‌ندانی نێو ئه‌و دهستهگهرانه به‌بیری خۆیان خۆیان ده‌وه‌ستێنن و به‌ڵام وه‌ك تابۆ ناو ناونیشانیان هه‌ر له‌گه‌شه‌دایه یه‌كسان به میزڵدانێكی فوتێكراو به‌ڵام له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ئازادی به‌رهه‌مهێان و سه‌رمایه‌ی خۆیانن گه‌شه‌كردن به دژبه‌ری خودیه ،به‌واتایه‌كی دیكه له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری سیسته‌می لیبراڵی (یه‌كسانی له‌یاسا جیاوازی له ئابوری) په‌یوه‌ندی هونه‌ری نێو به‌رهه‌مهێنان په‌یوه‌ندیه‌كی دژبه‌ری خودی ئه‌بێت واته ململانێی تاكی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی له پێناو باشتربونی به‌رهه‌م ململانێیه‌كی توند‌و تۆڵ و قوڵه ،له‌هه‌مانكات گه‌شه‌كردنی هێزه هونه‌ریه به‌رهه‌مهێنه‌كان زیاترهاوكاری له‌نێوان مرۆڤه‌كان گرنتی ده‌كات به‌مپێیه هونه‌رمه‌نده‌كان له‌نێو یه‌كتریدا به‌خۆشه‌ویستی بون و په‌یوه‌ندی جێگیر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ،كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هونه‌رمه‌ند ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌كردن به خۆیانه‌وه ده‌بینن ،به‌مپێیه ژماره‌یه‌كی كه‌م له كه‌ناڵه حكومیه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی له ڕێی هونه‌رمه‌ند .
دژیه‌كی له نێون هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان كه‌م كه‌م دامركاندنه‌وه‌ی ململانێی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌نێو دهزگائهكادیمیهكانی ده‌وڵه‌ت كه له زۆر ناوچه‌ی هاوپێچهوانهی سیسته‌می لیبراڵ دیموكرات هونه‌رمه‌ند له شێوه‌ی تۆڕ له گه‌شه‌ی ئایدۆلۆژی ڕوخاندنی سیسته‌مدایه له كاتێك كه‌كاری تیادا ئه‌كات و ده‌نێررێته ناوی به‌ده‌ر له گه‌شه‌ی هونه‌ری ،له كاتێكدا كه‌هونه‌رمه‌ند له‌گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری خودی خۆیدا به په‌راوه‌ی سیسته‌می دیموكرات له بازاری ئازاد كارده‌كات ،ئازادیه‌كه‌ی هێمایه بۆتواندنهوهی ئه‌و ململانێ قوڵه‌ی كه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدایه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێكوێره دراوه ،كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێكوێره‌یه ئازادبونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان له ڕێی یاسای كاره‌وه نه‌مانی ململانێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات وهدروستبونی ململانێی نێوكۆمهڵانی خه‌ڵكه له ڕه‌وتێكی مێژووی ڕاست و ڕه‌وانی خۆی، چونكه هونه‌ر وه‌ك هێما ڕێنیشانده‌ری ههمووكێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵ بوه به درێژایی مێژوو وه ده‌بێته هێمایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شه‌كردن یان دواكه‌وتن به جۆرێك له‌گه‌ڵ زۆربونی هونه‌رمه‌نده دهستهگهره بێ به‌رهه‌مه‌كانی ناو ڕێكخراوه‌كان له‌كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ژماره‌ی هونه‌رمه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌خرێنه به‌ر یاسای بهكهناردان ئیتر دهستهگهرهكان بوار بۆكاری پاوانكردن په‌یدا ئه‌كه‌ن و هه‌موو توانای گه‌شه كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رمایه‌داری بۆخۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن چه‌وساندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی پڕله تێكۆشان هه‌ژار ده‌كه‌ن و كۆیلایه‌تی و سوكایه‌تی پێكردنی زیاتر ده‌بێت هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌نه هێمایه‌ك بۆ به‌رده‌وام توڕه‌بونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ناڕه‌زایی بونیان له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات پاشان بهشانو پیا هه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی نوێ كه جێگه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گرێته‌وه كه ئه‌م جۆره خه‌ڵه‌تاندنه ئایدۆلۆژیه له مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهان درێژهپێدانێكی فه‌رمانڕه‌وای بازنه‌یی له مێژوودا خولقاندوه كه‌بووه به هۆكارێكی گه‌وره‌ی لاسایكردنه‌وه‌ی هونه‌ری سه‌ده‌كانی{16،17،18} له ئه‌نجامی په‌یدابونی دامه‌زراوه‌ی حكومی مۆدێرن و نه‌مانی ئازادی سه‌رمایه‌داری هونه‌ری ،
ئێستا له گشت جیهان ئۆركسترا ،ئۆركسترای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دوبارهكردنهوهو لاسایكردنه‌وه‌ی كاره كلاسیكیهكانه.
سه‌رچاوه:
مێژووی مۆسیقای جیهانی- تیودور .م.فینی