" type="text/css" > Skip to main content

خوێندنەوەیەكی خێرا لەسەر موزیككار “موجتەبا میرزادە”

نووسینی: فەرهاد حەمە ساڵح
هێماكانی موزیك لەپارچەیەكی موزیكدا، دینامیكیەتی پارچەموزیكە كە بە دیار ئەخات، كە لەڕێگەی موزیكزانەوە ئەگاتە گوێگر، بۆیەكاتێك گوێگرێكی كارێكی موزیك دەبین، جیا لەوەی…

ئاسۆی رۆژهەڵات: هێماكانی موزیك لەپارچەیەكی موزیكدا، دینامیكیەتی پارچەموزیكە كە بە دیار ئەخات، كە لەڕێگەی موزیكزانەوە ئەگاتە گوێگر، بۆیەكاتێك گوێگری كارێكی موزیكی دەبین، جیا لەوەی كە كارەكە”خۆش” یان “ناخۆش”ە، بەڵام ئەتوانین توانایی كەسی موزیكزان‌ بزانین.بێگومان تواناكان جیاوازن، وەهەر ئەم جیاوازییەشە كە تایبەتمەندی كەسی موزیكزان بەدیار ئەخات. هەرچەندێ توانا موزیكییەكان لەگەشەدا بن، بێشك وێنەی موزیكی لەبیری موزیكزاندا فراوانتر و قوڵتر ئەنوێنێ، هەر ئەمەش ڕەنگدانەوەیەكی تەواوی ئەبێت لەكارێكیدا یان لەژەنینی میلۆدییەكدا وەك سۆڵۆ بە ئامێرەكەی.

هەرچەندە لەگەڵ قۆناغەكانی موزیكی جیهانیدا هێماكانی موزیكیش گەلێ گەشەیان كردووەو لەلایەن موزیككارە جیهانییەكانەوە بەكار هاتوون لەدانانی پارچەیەكی موزیكدا بۆ دینامیكیەتی پارچەموزیكەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانایی ژەنیارەكە كاریگەری هەبووە و هەیە لەسەر دینامیكیەتی پارچە موزیكەكە بەجۆرێك كەتایبەتمەندی خۆی لەپارچەكەدا ئاوێتە ئەكات كەلای گوێگر بەباشی هەستی پێدەكرێت ئەگەر هەمان پارچەی موزیكیش بێت. بۆ نمونە ئەگەر گوێ بە كۆنشێرتۆی ڕێ مێجەری بیتهۆڤن بدەین كە بۆ ئامێری كەمانی نوسیوە بەژەنینی سۆلۆیستەجیهانییەكانی وەك ئۆیستراخ، ئیساك، مەنوهین، پارلامان و ڤێنگەرۆڤ، بەباشی هەست بەتوانا موزیكیەكانی هەریەك لەو سۆلۆیستانە ئەكرێ، كە چۆن كاریگەری هەیە لەسەر دینامیكیەتی پارچە موزیكەكە و تایبەتمەندێتی خۆیان ئاوێتە بووه،‌كەبەسانایی ئەتوانین ژەنینی سۆلۆیستەكان لەیەكدی جیا بكەینەوه.

بێگومان لەموزیكی كوردیشدا ئەتوانین بەهەمان شێوەمامە ڵە لەگەڵ كاراكتەرە موزیككارەكاندا بكەین. لەم بابەتەدا موزیككار “موجتەبای میرزادە” بە نمونە وەرئەگرین، كەلەسێ لایەنی بواری موزیكدا دەرئەكەوێ وە ك موزیككار و دابەشكار، ژەنیاری گروپ و هەروەها سۆڵۆیست. هەوڵئەدەین لێرەدا بەجیا باس لەم لایەنانەبكەین..

كاراكتەری میرزادە وەك موزیككار و دابەشكار…
بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر بڕوانینەكۆی ئەو بەرهەمەگۆرانیانەی موزیككار میرزادە كەلەساڵی ١٩٨١ بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەزهەری خالقی ئەنجامداوە وەك كاری موزیك و دابەشكردن‌، ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرئەكەوێت كەچەندە توانا موزیكییەكەی گەشەی كردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشودا. بۆ نمونە ئەگەر بەراوردی گۆرانی “بۆی دێنم” كەلەساڵی ١٩٨١دا دووبارەكاری موزیكی بۆ كردۆتەوەو لەگەڵ هەمان گۆرانی كەلەساڵی ١٩٦٩دا بۆ یەكەم جار كاری موزیكی بۆ كردووەئەو ڕاستیەمان بۆ دەرئەكەوێت و بەم شێوەیە دێتە گوێ.

ئامێرەكان لەجاری یەكەمدا بریتین لە ئامێری كەمان، سەنتور و زەرب، كەهەرسێكیان پێكەوەدەست پێدەكەن و پاش تەواو بوونی موزیكی سەرەتای گۆرانییەكە گۆرانیبێژ ئاوازەكەدەبێژێ.

بەڵام لەدووبارە تۆماركردنەوەی بەهەمەكەدا ئامێرەكان بریتی ئەبن لەئامێرەژێدارەكانی وەك كەمان، چەلۆ و كۆنتراباس، هەروەها ئامێری فوداری ئۆبوا و ئامێری ڕۆژهەڵاتی وەك تار، وە هەروەها ئامێری ڕیتمی وەك زەرب و تامبورین. پاشان لێرەدا میرزادە هەوڵیداوە كاراكتەری ئامێرەكان پیشان بدات لەڕێی ئەو دابەشكردنەی كە كردویەتی بۆ ئامێرەكان بەشێوەیەكی گونجاو و كە لەپاشدا وێنەیەكی هونەری بەرجەستە ئەكات، كەئەمەش توانا موزیكییەكەی میرزادە بەیان ئەكات.

كاراكتەری میرزادە وەك ژەنیاری گروپ…
ژەنینی میلۆدیەك بە ئامێری تەنها وەك سۆڵۆ تەواو جیاوازە لە ژەنینی هەمان میلۆدی بەگروپ، چونكە پێویستە هەموویان پەیوەست بن بە جێ بەجێ كردنی هێما موزیكییەكانی میلۆدیەكەوە، بۆ نمونە ئەگەر میلۆدیەكە بە گروپێكی ئامیری كەمان بژەنرێ، پێویستە كەوان (قەوسەكان وەك یەك بەكاربهێنرێن)بۆ سەرەوەیان بۆ خوارەوه(، هەروەها كەوانەكان بەیەك هێزی ڕاكێشان‌ ببیسترێن و بەهەمان شێوەش بۆ هەموو هێما موزیكییەكانی تریش. بۆیە ئەگەر لەسەر هەمان ئەو‌بەرهەمانەی ساڵی ١٩٨١‌بوەستین و گوێ بە ژەنیارانی گروپی كەمان بدەین، بەباشی دەردەكەوێت كه لێرەدا‌ كاراكتەری میرزاده وەك ژەنیارێكی گروپی كەمانە، وە ئەو پەیوەست بوون و جێ بەجێ كردنەی دینامیكیەتی پارچە موزیكەكە لەگەڵ گروپەكەدا تەواو لای بیسەر هەستی پێدەكرێ، كە بێگومان ئەمەش پێویستی بەتوانا و سەلیقەیی هەیە، هەتا ئەو گونجاندنە یەك لەگەڵ ئەوی دیدا بكرێ.

كاراكتەری میرزادە وەك سۆڵۆیست…

بەدرێژایی مێژوو ئەو ڕاستییە هەیە كە هەموو موزیككارانی دونیا كاریگەری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەبووە لەسەر یەكدی، كە لە پاشدا هەر موزیككارێك لەگەڵ گەشەی توانا موزیكیەكەیدا تایبەتمەندێتی سەربەخۆی كەسایەتی خۆی لەكارەكانیدا ڕەنگی داوەتەوە و لای گوێگر بۆتە ئاماژەیەك بەستایل یان شێوازی موزیككارەكە.

بۆ نمونە، ئەگەر بەجیا گوێبگرین لەكاری هەر سێ موزیككاری جیهانی هاندڵ، باخ و ڤیڤاڵدی، هەست ئەكەین كە بە جۆرێك كاریگەریان هەبووە لەسەر یەكدی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕاستیەش هەست پێدەكەین كە هەریەك لەم موزیككارانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە وەك ستایل یان شێوازی كاركردن لەكارەموزیكییەكاندا.

ئەگەر بەهەمان نەفەس بگەڕێینەوە سەر بابەتەكەی خۆمان و ئاوڕ لەشوێن و دەوروبەر و ژیانی میرزادە بدەینەوە، موزیككارانی وەك حەسەنی كامكار، حەسەنی یوسف زەمانی، مستەفا كەسرەوی، یاحەقی، عەلی تەجویدی، مورتەزا حەنانە، حوسێن عەلی مەلاح و یوسفی…هتد ئەبینینەوە، كە بێشك بەجۆرێك كاریگەری لەسەر میرزادە هەبووە، بەڵام پاش ئەوەی توانا موزیكییەكەی كامڵتر و گەشتر و هەروەها وێنەموزیكیەكەی بیری فراوانتر ئەبێت، تایبەتمەندێتی میرزادە وەك موزیككارێكی سەربەخۆ خۆی بەیان دەكات و پێمان ئەڵێت كەچیتر لەژێر ڕەحمەتی كاریگەریەكاندا نابمە كۆیلە و منیش هەم و ژیانیش بەم ڕەنگە ئەبینم. ئەگەر گوێ لە ئەو میلۆدیانە بگرین كە میرزادە وەك سۆڵۆ ژەنیونی، زۆر جار وابووە بۆ جاری دووەهەمی ژەنینی میلۆدیەكە بەڕەنگی جیاوازتر پیشانداوین، كەئاماژەیە بۆ توانا موزیكیەكەی، بۆ وێنەموزیكیەكەی بیری.

توانایەكی تری میرزادە لە ژەنینی سۆڵۆدا Improvisation –- ئیرتیجالی بووە بەبێ ئەوەی پێشتر میلۆدیەكی دیاریكراو هەبوبێت و بیژەنێت، بەڵكۆ لە هەمان كاتدا لەسەر ئەو ڕیتم و پەیژەموزیكیەی كەهەبووە‌ توانیویەتی ئەو زنجیرە تۆنالیتێتیەی بیری بەژەنینی كەمانەكەی بگەیەنێتەگ وێگر و هەروەها تایبەتمەندێتی خۆی وەك ستایل یان شێوازێكی سەربەخۆ بەرجەستەبكات بەشێوەیەكی گونجاو بەدەست پێكردن و كۆتایی پێ هێنانی ژەنینی Improvisation—ەكە

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک